
دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کریملین
ئاڤا نیوز
وتەبێژی کۆشکی کریملن، ئۆکراینا و ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بە ڕەتکردنەوەی ڕێگەچارەی دیپلۆماسی تۆمەتبار دەکات.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای بەردەوامی دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات، جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامی هەیە و بەرپرسانی هەردوو وڵات یەکتر بە بەردەوامیدان بە جەنگ تۆمەتبار دەکەن.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کریملین ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ میدیاکانی ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی ڕێگاچارەی سیاسی و دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراینای پێ باشترە و لە هەمان کاتدا کیێڤ و ڕۆژئاوای بە ڕەتکردنەوەی ئەم ڕێگەچارەیە تۆمەتبار کرد.
پێسکۆڤ گوتیشی: "مۆسکۆ بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ئۆکراینا، چونکە هەموو پێشنیازەکانی گفتوگۆ لەلایەن ئۆکراینا و وڵاتانی ڕۆژئاواوە ڕەتکراونەتەوە."
لەلایەکی دیکەوە: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، دووپاتیکردەوە کە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ هێشتا بە پەرۆشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراینا و دەیەوێت هەنگاوی بنەڕەتی ببینێت بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، هێزەکانی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی شەوی ڕابردوو 291 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینایان لە چەندین ناوچەی وڵاتەکەدا خستووەتە خوارەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






