دژوار فایەق، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140
ئاڤا نیوز
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140 ئاشكرای دەكات، حكومەتی عێراق جیاكاری دەكات لەو بڕە پارەیەی بۆ نووسینگەكانی ماددەی 140 خەرجی دەكات؛ بڕێكی كەمتر بۆ نووسینگەكانی ناوچە كوردستانییەکان تەرخان دەكات بەراورد بە نووسینگەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، زۆربەی جاریش بە بیانووی جۆراوجۆر دوای دەخات.
وێنە گەورەكە: لە كۆی هەشت نووسینگەی لیژنەی ماددەی 140، سێ لەو نووسینگانە لە ناوچە كوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن؛ كەركووك، خانەقین و شنگال، پێنج نووسینگەش كەوتوونەتە ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق. ئەو نووسینگانە تایبەت بە قەرەبووكردنەوەی زەرەرمەندبووانی دەستی بەعس بەهۆی گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچانە، هەر هاووڵاتیەكی كورد بە بڕی 10 ملیۆن دینار و عەرەب بە 20 ملیۆن قەرەبوو دەكرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: دژوار فایەق، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140 تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، "گلەیی لە حكومەتی فیدراڵ دەكەین كە جیاكاریی لەنێوان ناوچەكاندا دەكات؛ بڕی قەرەبووی كەمتر بۆ نووسینگەكانی كوردستان دەنێرێت بەراورد بە نووسینگەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
ڕوونیشی كردەوە، "زانیاریی وردمان بە سەرۆكی لیژنەی ماددەی 140 داوە كە پێش دوو ساڵ 430 هەزار هاووڵاتیی ناوچەكانی ماددەی 140 مابوون كە قەرەبوو بكرێنەوە، كەچی سەرۆكی لیژنەكە پێداگرە لەسەر ئەوەی ژمارەی زیانلێكەوتووان لە پێنج نووسینگەكەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق زیاترە بەراورد بە سێ نووسینگەكەی كوردستان".
گرفتەكە چییە: لە ساڵی 2025، بەغدا یەك جار پارەی قەرەبووی ماددەی 140ـی بۆ نووسینگەكانی هەرێمی كوردستان ناردووە كە دەبووایە حەوت جار ڕەوانەی بكات، ئەوەش بە بیانووی نەبوونی سیولە.
ئەوەش بزانە: بە بیانووی ئەوەی دۆخی ئەمنیی شنگال گونجاو نییە، ئەمساڵ ناردنی پارەی قەرەبوو بۆ نووسینگەی شنگال زۆر دواكەوت، ئەوەش لەكاتێكدایە کە ئەو نووسینگەیە كەسانی شایستەی ناوچەكانی شنگال، زوممار، شێخان، مەخموور و دەشتی نەینەوای لەسەرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
23 خولەک لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
گەمارۆی سەر کۆبانی 20 ڕۆژە بەردەوامە و 600 هەزار مەدەنی لە مەترسیدان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی سووریا دان بە کوشتنی چوار جووتیاری سوەیدا دەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری شەقڵاوە و هیران زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین





