
دیمەنی مۆرکردنی پەنجەی دەنگدەرێک. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا وردبینیی ناوی بەربژێرەکان تەواو دەکات. پاشان ناوەکان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەنێردرێن بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی ئەمنی و یاسایی.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش بەردەوامە لە ڕێکارەکانی بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکە.
لێدوانی فەرمی: د. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن، ڕایگەیاند، ژمارەی کاندیدەکان حەوت هەزار و 900 کەسی تێپەڕاندووە، لەو ژمارەیەش تا ئێستا 46 کاندید دوورخراونەتەوە، 11 کەسی دیکەش بەهۆی کێشەی بڕوانامەی زانکۆوە گۆڕدراون، هەروەها سێ کاندیدی پیاو بە کاندیدی ژن گۆڕدراون بۆ مسۆگەرکردنی نوێنەرایەتیی ئافرەتان.
لەهەمان کاتدا: سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن گوتیشی: بڕیارە لە ڕۆژی 5ـی مانگی ئاب تیروپشکی دیاریکردنی ژمارەی بەربژێرەکان ئەنجام بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی باڵای دادوەری جەختی لەسەر ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی هێماکانی ڕژێمی بەعس و جێبەجێکردنی وردی یاسا کردووەتەوە لە پرۆسەکەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە خوارەوە و حەوت ئەندامی خێزانێک بریندارن






