
ەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان
ئاڤا نیوز
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان دووپاتی دەکاتەوە، حیزبوڵڵا چەک دانانێت و ئامادەن بەرگریی بکەن.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا و ئیسرائیل بە تووندی گوشار لە حکومەتی لوبنان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 1701 و داماڵینی چەک لە حیزبوڵڵا لە باشووری ڕووباری لیتانی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل لە پێناو چەکی ناو حیزبەکەدا نییە، بەڵکو بۆ داگیرکردنی وردە وردەی لوبنان و دامەزراندنی ئیسرائیلی گەورەیە، ئاماژەی بەوەشکرد؛ ئەوان دەیانەوێت چەکەکانمان دابماڵن، پارەمان ببڕن، ڕێگری لە خزمەتگوزارییەکان بکەن، قوتابخانە و نەخۆشخانەکان دابخەن، ڕێگری لە ئاوەدانکردنەوە و بەخشینەکان بکەن، ماڵەکان بڕوخێنن و دەیانەوێت بوونی ئێمە نەهێڵن".
ئەمینداری حیزبوڵڵا دووپاتی کردەوە، بەرگری لە خۆمان و خێزان و وڵاتەکەمان دەکەین، ئامادەین قوربانی بدەین، تەسلیم نابین و هێزمان لەوە زیاتریش دەبێت.
ئەمەش بزانە: لە مانگی 11ـی ساڵی ڕابردووەوە، ئیسرائیل و حیزبوڵڵا گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ ئاگربەست و کشانەوەی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان، بەڵام ئیسرائیل لە پێنج خاڵی سەرەکی ماوەتەوە و بەگوێرەی حکومەتی لوبنان، لەو کاتەوە ئیسرائیل هەزاران هێرشی کردووەتە سەر ئەو وڵاتە، چەندین سەرکردەی دیاری حیزبوڵڵا و دەیان هاووڵاتیی مەدەنی کوشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





