
دیزاینی نوێی گەلی عەلی بەگ
ئاڤا نیوز
ماستەرپلانی پرۆژەی گەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕاگەیێنرا، کە کۆمەڵێک پرۆژە لە خۆ دەگرێت ئاستی گەشتیاری لەناوچە بەرز دەکاتەوە. یەکێک لەوانە پرۆژەی دیزاینکردنەوەی گەلی عەلی بەگە.
چیرۆکی سەرەکی: دووساڵ بەر لەئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد و بیرۆکەی پرۆژەی گەشتیاری ناوچەی گەشتیاری گەلی عەلی بەگ و بێخال و چەند شوێنێکی پێشکەشکرد و لەوکاتەوە کاری لەسەر دەکرێت، ئێستا پرۆژەکان کەوتنە بواری جێبەجێکردن و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیک تەواو بکرێت.
لێدوانی فەرمی: هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ماستەرپلانی گەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێدەکرێت، کە ناوچە گەشتیارەکانی گەلی عەلی بەگ و بێخال و چیای باپشتیان و تەلەفریکی سنووری گەلی و بێخاڵ دەگرێتەوە.
هەڵگورد شێخ نەجیب، دەڵێت، پرۆژەکان بە جوانترین شێوە دیزاینکراون، مەبەستمانە گەشتیاری زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ڕابکێشین، ئاستی هاتنی گەشتیار لەناوخۆ بگەیێنە ئاستی نێودەوڵەتیی، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیک پرۆژەکان تەواو بکرێن و بەڕووی گەشتیاران بکرێنەوە.
بەگوتەی سەرپەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، مافی سەرجەم ئەو کاسبکارانەی پێشتر لەو شوێنانە کاریان دەکرد پارێزراوە، دەتوانن لەشوێنی خۆیان کار بکەن، بەڵام بە ئیدارەیەکی باشتر، دیزاینی جوانتر بۆ چێشتخانە و دووکانەکانیان دەکرێت.
سەرپەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاماژەی بەوەکرد، "مەبەستمانە هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان و هاووڵاتیانی ناوچەکە بڕەخسێنین"، هاوکای دوای تەواوبوونی ئەم پرۆژانە، ناوچەکانی دیکەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پرۆژەی گەشتیارییان لێ جێبەجێدەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: هەژار حەکیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سۆران بۆ ئاڤا میدیا وتی: پڕۆژەکە ڕێژەیەکی زۆر سەوزایی دەبێت و نافوورەی تایبەت و سەرنجڕاکێشی لێ درووست دەکرێت کە دیمەنێکی ناوازە بە شوێنەکە دەبەخشێت، لەهەمووی جیاوازتر دیزاینی پڕۆژەکەیە کە دیزاینێکی سەردەمیانە و نوێ لەخۆدەگرێت و ئەو خاوەن موڵکانەی لە پڕۆژەکە هەن، قەرەبوو دەکرێنەوە.
- دوای ئەوەی پڕۆژەکەش تەواو دەکرێت دوکان و شوێنەکان دەدرێتەوە بەهەمان فرۆشیاری پێشووتر و هەر خۆی دوکانەکەی بەڕێوە دەبات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
23 خولەک لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
گەمارۆی سەر کۆبانی 20 ڕۆژە بەردەوامە و 600 هەزار مەدەنی لە مەترسیدان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی سووریا دان بە کوشتنی چوار جووتیاری سوەیدا دەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری شەقڵاوە و هیران زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین





