
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە دەروازەکانەوە
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی داتای بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 81 هەزار ئۆتۆمبێل لە چوار دەروازەی سەرەکی وشکانی هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی سەرەکی هاونیشتمانیان بۆ هاتوچۆکردن پشت بە ئۆتۆمبێل دەبەستن، بۆیە لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل تۆمار کراون و خواست لەسەر کڕینی ئۆتۆمبێل بەردوام زیاد دەکات.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە 380 مۆڵەتی هێنانی ئۆتۆمبێل دراوەتە بازرگانان. هاوکات 81 هەزار ئۆتۆمبێلیش هاوردە کراوە. ئەو ژمارەیە لە وڵاتەکانی وەک سین، یابان، ئەمریکا و وڵاتانی کەنداوەوە لەڕێگای هەریەکە لە دەروازەکانی ئیبراهیم خەلیل، حاجی ئۆمەران، پەروێزخان و باشماخ هێنراون بۆ کوردستان.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی، ساڵی 2023، ژمارەی ئەو مۆڵەتە بازرگانیانەی بۆ هێنانی ئۆتۆمبێل درابوون بە بازرگانان 900 مۆڵەت بووە و 122 هەزار ئۆتۆمبێلیش هاوردە کرابوون. ساڵی 2024 ژمارەی مۆڵەتی بازرگانی 924 مۆڵەت بووە و 172 هەزار و 234 ئۆتۆمبێل هاوردە کرابوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕاپۆرتێکی دەزگای "عێراقی داهاتوو" لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 584 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی عێراق کراوە و بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو %65 زیادیکردووە. لەو ژمارەیە 18 هەزار ئۆتۆمبێلیان لە چینەوە هاوردە کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت