ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لەبارەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 29 تەممووز

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان: وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و تێیدا چەند تەوەرێکی گرنگ و هەستیار تاوتوێ بکرێن، لە سەرووی هەمووشیانەوە پرسی مووچەی فەرمانبەران و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
زانیاریی ئاڤا: بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، کە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرپەرشتی دەکات، ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی چارەنووسی مووچەی مانگەکانی شەش و حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
زانیاریی زیاتر: تەوەرێکی دیکەی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی ڕێگاکان و میکانیزمی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەبێت، کە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی کێشەکان لەگەڵ بەغدا و بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی پاریسەوە ڕاگیراوە و زیانێکی گەورەی ئابووری بە هەرێم و عێراق بە گشتی گەیاندووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر لە کۆبوونەوەکەدا، چەند پێشنیازێک سەبارەت بە خزمەت، خانەنشینی، مووچە و شایستە داراییەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەخرێنەڕوو و گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
زانیاریی پەیامنێر: کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران مووچەی مانگەکانی حوزەیران و تەممووزی مووچەخۆران و پرسی هەناردە کردنەوەی نەوت گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، ژمارەیەک پێشنیار دەربارەی مووچە و خانەنشینی پێشمەرگە دەخرێنەڕوو بۆ ئەوەی بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت، پێشنیارەکانیش ئەمانەن:
یەکەم: هەژمارکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە بەپێی یاسای ژمارە 38ی ساڵی 2007.
دووەم: ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامانی سەنگەر و شەهیدان بە یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان دیاری بکرێت.
سێیەم: سوود لە یاسا کارپێکراوەکانی عێراق وەربگیرێت.
چوارەم: ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانەی تەمەنی یاساییان تەواو کردووە و خانەنشین دەکرێن، ببەخشرێن لە لێکەوتە یاسایی و داراییەکان.
پێنجەم: ڕێکخستنەوەی ناردنی مامەڵەی ئەفسەر و پێشمەرگە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی.
شەشەم: بابەتی دەستلەکار هەڵگرتنی ئەفسەران لەکاتی خانەنشین بوونیان.
حەوتەم: بابەتی خزمەتی فەسلکراوانی سیاسی، کەسوکاری پلەیەکی شەهیدان، زیندانیکراو و ڕاگیراوانی سیاسی.
هەشتەم: بابەتی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران و کارمەندان.
نۆیەم: بابەتی سەرمووچەی ئەفسەران و پلەداران و پێشمەرگە.
دەیەم: بابەتی خانەنشینی ئەو ئەفسەرانەی شایستەی ئەوەن بە پلەی بەرزتر خانەنشین بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
هیندستان دەست بەسەر سێ کەشتیی گواستنەوەی نەوتدا دەگرێت
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
57 خولەک لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
7 شوبات
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
هیندستان دەست بەسەر سێ کەشتیی گواستنەوەی نەوتدا دەگرێت
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق دامەزراوە فەرمییەکانی دەباتە دەرەوەی شارەکان






