عێراق لەڕێگەی "ستراتیژیی پێنج ساڵە" کار بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری دەکات
- کوردستان
- 30 تەممووز

چەند هاوڵاتییەکی عێراق لەکاتی وەرگرتنی هاوکاریی نەتەوەیەکگرتووەکان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دەرئەنجامی ڕاپۆرتی تایبەت بە هەژاری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە، وەزارەتی پلاندانانی فیدڕاڵ ڕاپۆرتەکەی بە هاوکاری نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادە کردووە و ستراتیژی پێنج ساڵەشی لەگەڵدا داڕێژراوە بۆ ئەوەی ڕێژەی هەژاری بۆ خوار 10% کەم بکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ساڵی 2022 ڕێژەی هەژاری لە وڵاتدا 24% بووە، بەڵام ساڵی ڕابردوو ڕێژەکە بۆ 17.5% دابەزیووە، بەمەبەستی زیاتر دابەزاندنی ئەو ڕێژەیەش وەزارەتەکە ستراتیژییەکی پێنج ساڵەی ڕاگەیاندووە و دەیەوێت لەو ماوەیەدا ڕێژەکە بگەیێنێتە 10%.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، ڕاپۆرتی نیشتمانی تایبەت بە هەژاریی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕادەگەیێنرێت کە دەستەی ئاماری فیدڕاڵ بە هاوکاری دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ئامادەی کردووە، هاوکات نەتەوەیەکگرتووەکان و تیمی ئۆکسفۆردیش بۆ گەشەپێدانی مرۆیی پشتیوانی ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە بوون.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بڕیارە لە کۆنگرەی ڕاگەیاندنی دەرئەنجامەکانی هەژاریی، محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانان، بریکاری وەزارەتەکان، سەرۆکی زانکۆکان، باڵیۆزی وڵاتانی بیانی و نوێنەری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئامادە بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
هیندستان دەست بەسەر سێ کەشتیی گواستنەوەی نەوتدا دەگرێت
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
58 خولەک لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
7 شوبات
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
هیندستان دەست بەسەر سێ کەشتیی گواستنەوەی نەوتدا دەگرێت
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
- عێراق
- 59 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق دامەزراوە فەرمییەکانی دەباتە دەرەوەی شارەکان






