
وێستگەی فوکوشیمای ژاپۆن دوای ئاگادارکردنەوەی تسونامی چۆڵکرا
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەو بوومەلەزە و تسونامییەکە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کەنارە ئاوییەکانی ڕووسیا و ژاپۆن ڕوویان دا، هۆشداری بە نزیکەی دوو ملیۆن کەس لە ژاپۆن دەدرێت کە ناوچەکانیان چۆڵ بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 30-7-2025، شەپۆلی تسونامی بوومەلەرزەیی بە گوڕی 8.8 پلە هەندێک ناوچەی کەناراوی زەریای هێمن کە بەشێك لە نیمچە دوورگەی کامچاتکای ڕووسیای گرتەوە.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، هەر کەشتییەک لە نزیک هاوای بێت، دەبێت لە کەناراوەکان دووربکەوێتەوە تاوەکو شەپۆلەکانی تسونامی تێدەپەڕن، هاوکات و هەموو بەندەرەکان بەڕووی هاتنی کەشتیی نوێدا داخراون.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئەم مەترسییەوە نزیکەی دوو ملیۆن کەس لە ژاپۆن داوایان لێکراوە شوێنەکانیان چۆڵ بکەن، دەسەڵاتدارانیش بە دانیشتووانی کەناری ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن دەڵێن بەرەو شوێنی بەرز بچن بۆ ئەوەی بەسەلامەتی بمێننەوە.
پەیوەست بەم بابەتە: ناوەندی هۆشداری تسونامی چین دوای بوومەلەرزەکەی ڕووسیا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکانی نێوان 30 سانتیمەتر بۆ یەک مەتر بەشێک لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریا بگرێتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






