
سەفین یاسین، سەرۆكی یانەی هەولێر
ئاڤا نیوز
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئاشكرای كرد كە لە ئەمڕۆوە سەفین یاسین، سەرۆكی یانەی هەولێرە و دەستەی تازەی هەڵبژێردراوی یانەكەش كارەكانی خۆیان دەكەن.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ئەمڕۆوە لاپەڕەیەكی نوێ لە كاركردنی یانەی هەولێر دەكرێتەوە و حكومەت و دامەزراوەكانی بەردەوام دەبن لە پشتیوانیكردنی یانەكە و پێشووتریش و ئێستاش سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە ڕووی دارایی و مەعنەوییەوە پشتیوانێكی سەرەكیی یانەكە بووە.
-ئەمڕۆ لەگەڵ دەستەی هەڵبژێدراو، كۆبوونەوەیەكمان ئەنجام دا و بڕیارمان دا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی تەكنیكی بۆ دەستنیشانكردنی ڕاهێنەر و هێنانی یاریزانان، لیژنەیەكی داراییش پێكدێت داهاتەكانی یانەكە كۆدەكاتەوە و پێداویستییەكان تۆمار دەكات، كەسێك لەنێو دەستەی كارگێڕی دەبێتە گوتەبێژی یانە تەنیا ئەو ڕێگەپێدراوە كە بە ناوی یانەوە قسە بكات.
- سەفین یاسین كە لەنێو دەستەی گشتی بووە، لە ئەمڕۆوە سەرۆكی یانەی هەولێرە و لە ڕۆژانی داهاتوو ڕێككارە یاسایی و كارگێڕییەكانی تەواو دەبێت و وەك سەرۆكی یانە دەستبەكار دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕابردوودا یانەی هەولێر چەند گرفتێكی هەبوو بۆ چارەسەركردنی دۆخی یانەكە لە ڕۆژی 15-7-2025 هەڵبژاردنی دەستەی كارگێڕیی یانەی هەولێر بەڕێوەچوو و دەستەیەكی نوێ هەڵبژێردران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کۆدیان پێدەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کۆدیان پێدەدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارماندانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەگەڕێنەوە و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە





