بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراكی سلێمانی بۆ ئاڤا: تا 12ـی ئەمشەو خۆتان تۆمارنەكەن بەشەخۆراكی مانگێكتان دەبڕدرێت
- هەواڵ
- 2 ئاب

نموونەی پسوولەی نوێی خۆراک. وێنە؛ وەزارەتی بازرگانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراكی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە ئاڤا ڕایدەگەیەنێت، هەر هاووڵاتیەك دوای سێی ئاب، فۆرمی ئەلیكترۆنی پسوولەی خۆراك پڕبكاتەوە، بەشەخۆراكی مانگێكی دەبڕدرێت، هەركەسێكیش لە دوای مانگی نۆوە فۆرمەكە پڕبكاتەوە، ئەوە دەبێت پارە بدات بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكە و بەهەمان شێوە بەشەخۆراكی مانگێكی دیكەشی لێ دەبڕدرێت.
وێنە گەورەكە: ئەو وادەیەی بۆ کۆتاییهاتنی پڕکردنەوەی فۆرمی خۆراک دیاریکراوە، لە كاتژمێر 12:00ـی شەو كۆتایی دێت، هەرچەندە خۆتۆماركردن لە ئاپەكە تاوەكو 31ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، بەڵام چەند گۆڕانكارییەكی بەسەردا دێت كە لە بەرژەوەندیی ئەو كەسانە نییە كە تا ئێستا فۆرمەكەیان پڕنەكردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئاراس محەممەد، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراک لە پارێزگای سلێمانی، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ئەوانەی تاوەكو ئێستا لە سیستمی ئەلیكترۆنی فۆرمی خۆراك خۆیان تۆمارنەكردووە، تاوەكو كاتژمێر 12ـی شەو کاتیان لەبەر دەستە، بەڵام ئەگەر دوای ئەو كاتە خۆیان تۆماربكەن، ئەوا بەشە خۆراكی مانگێكیان لێ دەبڕدرێت.
ڕوونیشی كردەوە، لە ڕێككەوتی 1ـی 9 بەدواوە، هەركەسێك لە سیستمەكە خۆی تۆماربكات، ئەوا دەبێت بڕی 10 هەزار دینار بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكە بدات، ئەوەش لەكاتێكدا ئێستا بەخۆڕاییە.
لەلایەكی دیكەوە: هەر لەسەر ئەو پرسە، سیامەند قادر، بەڕێوەبەریی پسوولەی خۆراكی هەولێر تایبەت بە ئاڤا دەڵێت، لە سەرەتای مانگی نۆی ئەمساڵ، هەر هاووڵاتییەک ئەگەر بیەوێت پسوولەکە بکاتە ئەلیکترۆنی، پێویستە بڕێک پارە بدات، وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بۆ هەر مامەڵەیەک بڕی 10 هەزار دیناری دیاری کردووە، بەڵام وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوای کردووە بکرێتە پێنج هەزار دینار، ئەگەر ڕەزامەندی بگەڕێتەوە ئەوە دەبێتە پێنج هەزار دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فێڵێکی نوێ پارە لە کارمەندانی دیلیڤەری وەردەگیرێت