لە هەولێر 30%ـی ئەوانەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوییان پڕکردووەتەوە پێشووتر سوودمەند بوون
- هەواڵ
- 2 ئاب

دیمەنی زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری هەولێر دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا تیروپشک بۆ دابەشکردنی نزیکەی 24 هەزار پارچە زەوی کراوە، لە وردبینی فۆرمەکان دەرکەوتووە 30%ـیان پێشووتر زەوییان وەرگرتووە.
وێنە گەورەکە: لەپاڵ هەشت ساڵ خزمەت، یەکێک لەمەرجە سەرەکییەکان بۆ وەرگرتنی زەوی نابێت داواکار پێشووتر لە پرۆسەی وەرگرتنی زەوی سوودمەند بووبێت، هەر کەسێک پێشووتر سوودمەند بووبێت ناوی دەردەهێنرێت.
لێدوانی فەرمی: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە ئاڤای گوت، "پێش ئەوەی ناوی نوێ بڵاوبکەینەوە بەمەبەستی وەرگرتنی زەوی، دووبارە بە وردی پێداچوونەوە دەکەین، هەر ناوێک دوو ڕۆژی پێویستە، لەماوەی ڕابردوو 30%ـی ئەو فۆڕمانەی بۆمان گەڕانەتەوە پێشووتر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بوون."
ئەمەش بزانە: بڕیارە سبەی تیروپشک بۆ دابەشکردنی هەزار پارچە زەوی لە سنووری کەورگۆسک بکرێت، هەنگاوی داهاتووش لە سنووری ناحییەی شەمامک دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کۆدیان پێدەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کۆدیان پێدەدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارماندانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەگەڕێنەوە و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە





