
هەردوو ئاڵای ئەمریکا و ڕووسیا
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی باڵای سەربازی و سیاسی ڕووسیا لە وەڵامی دۆناڵد ترەمپ بۆ جێگیرکردنی دوو ژێرئاوی هەڵگری چەکی ئەتۆمی لە نزیک سنورەکانی ڕووسیا، ڕایدەگەیەنن ئەم هەنگاوانە هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر ڕووسیا دروست ناکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای لێدوانەکانی دیمیتری میدڤێدیڤ، سەرۆکی پێشووی ڕووسیا کە تێیدا ئاماژەی بە توانای گەورەی ڕووسیا کرد لە ڕووی چەکی ئەتۆمەوە و هۆشداری بە ئەمریکا دا بۆ ئاگادرابوون لە مامەڵەکردن لەگەڵ مۆسکۆ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە بڵاوەپێکردنی دوو ژێرئاوی هەڵگری چەکی ئەتۆم لە نزیک سنورەکانی ڕووسیا و ڕایگەیاند، ئەمە دوا ئاگادارکردنەوەیە.
لێدوانی فەرمی: لیونید ئیڤێلیڤ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ڕووسیا (دۆما)، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: جێگیرکردنی دوو ژێرئاوی هەڵگری چەکی ئەتۆمی لە نزیک سنورەکانی ڕووسیا هیچ هەڕەشەیەک دروست ناکەن، مۆسکۆ ئاگاداری تەواوی ئەم جووڵە سەربازیانەی واشنتە و ئامانجی ئەم هەنگاوە سەربازییانە دەزانین، هەموو هەوڵێک بۆ ترساندنی خەڵکی ڕووسیا بێهوودەیە.
زانیاریی زیاتر: ناکۆکیەکانی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و دیمیتری میدڤێدیڤ، سەرۆکی پێشووی ڕووسیا و جێگری ئێستای سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەو وڵاتە لە هەفتەی ڕابردووەوە دەستی پێکرد، هەردوولا هەڕەشەی پیشاندانی هێزی وڵاتەکانیان دەکەن، میدڤێدیڤ ئاگادارکردنەوەکەی ترەمپی بە هەڕەشەیەکی مەترسیدار و هەنگاوێک بەرەو جەنگی جیهانی ناوبرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات





