بەهۆی دزینی ئاوەوە لە کۆڕێ، 170 باخی میوە وشک بوون و کشتوکاڵی ناوچەکە لە مەترسیدایە
- هەواڵ
- 2 ئاب
ئاڤا نیوز
لە ناحیەی کۆڕێی سەر بە پارێزگای هەولێر، دیاردەی دزینی ئاو لە چەمی کۆڕێ بۆ مەبەستی بەکارهێنانی لە باخچە تایبەتەکاندا، بووەتە هۆی وشکبوونی 170 باخی هەنار، سێو و میوەی دیکە و مەترسیی جددی لەسەر کەرتی کشتوکاڵی ناوچەکە دروست کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک خاوەن باخچە (مەزرەعە)ـی تایبەت بە شێوەیەکی نایاسایی ئاوی چەمی کۆڕێ رادەکێشن، کە تەرخان کراوە بۆ ئاوی ماڵان و باخە کۆنەکانی ناوچەکە. ئەم سەرپێچییە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە خۆی بەدەست کەمبارانی و کەمیی ئاوەوە دەناڵێنێت.
لێدوانی فەرمی: سعوود موختار، کە موختاری کۆڕێیە و خاوەن باخە، نیگەرانیی خۆی دەربڕی و بە ئاڤای ڕایگەیاند، بەهۆی ئەم دیاردەیەوە زیانێکی گەورەیان بەرکەوتووە. وتیشی: "پێشتر جووتیاران 12 ڕۆژ جارێک باخەکانیان ئاو دەدا، بەڵام ئێستا بەهۆی کەمیی ئاوەکەوە ماوەکە بۆ 45 ڕۆژ جارێک درێژ بووەتەوە، ئەمەش وایکردووە بەرهەمەکانمان لەبەریەک هەڵبوەشێن و باخەکانمان وشک بن."
بەدواداچوونی ئاڤا: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، هەندێک لەو کەسانەی کە زەوییان لە ناوچەکەدا فرۆشتووە، بە کڕیارەکانیان وتووە کە زەوییەکە "ئاوی لەگەڵدایە" بۆ ئەوەی نرخەکەی بەرز بکەنەوە. دواتر کڕیارەکان کە زەوییەکەیان کردووە بە مەزرەعە، بە ماتۆڕی تایبەت ئاوی چەمەکەیان بە نایاسایی ڕاکێشاوە.
بۆ شاردنەوەی سەرپێچییەکە، بۆریی ئاوەکە ڕاستەوخۆ نابەنە ناو مەزرەعەکەیان، بەڵکو سەرەتا دەیبەنە ماڵی خاوەنی یەکەمی زەوییەکە و لەوێوە بۆ مەزرەعەکە ڕایدەکێشن. کاتێکیش لیژنەکانی شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پشکنین سەردانی ناوچەکە دەکەن، خاوەن مەزرەعەکان دەستبەجێ ماتۆڕ و سۆندەی ئاوەکان هەڵدەگرن و دەیشارنەوە تا کارەکەیان ئاشکرا نەبێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حامید ئیسماعیل، قایمقامی قەزای پیرمام، دڵنیایی دا کە ئاگاداری کێشەکەن و بە ئاڤای وت: "بەچڕی بەدواداچوون دەکەین و لێکۆڵینەوەکانمان لە ڕێگەی لیژنەکانمانەوە بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی و کەمبارانی، کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانی ڕووبەڕووی قەیران کردووەتەوە، و ئەم جۆرە سەرپێچییانەش بارودۆخەکە بۆ جووتیار و باخەوانەکان سەختتر دەکات و هەڕەشە لە ئاسایشی خۆراکی ناوچەکە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گۆڕینی لیرەی سووری دڵنیایی دەدرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، لە سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاک پارتی ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتیی پێشکەش بە ئەردۆغان کرد
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر گرێبەستێکی 35 ملیار دۆلاری لە بواری گاز لەگەڵ ئیسرائیل دەبەستێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
15 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گۆڕینی لیرەی سووری دڵنیایی دەدرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، لە سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاک پارتی ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتیی پێشکەش بە ئەردۆغان کرد
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر گرێبەستێکی 35 ملیار دۆلاری لە بواری گاز لەگەڵ ئیسرائیل دەبەستێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە ڤەنزوێلا کۆدەبێتەوە





