وەزارەتی کارەبا: کێشەی خراپی کارەبای نیو ئیسکان بەهۆی کەمتەرخەمی خاوەن پڕۆژەکەیە
- کوردستان
- 2 ئاب
ئاڤا نیوز
کێشەی بێ کارەبایی پرۆژەی نیو ئیسکان لە شاری هەولێر، دانیشتووانەکەی نیگەران کردووە و بەرپرسانی کارەباش کێشەکە بۆ کەمتەرخەمی خاوەنی پڕۆژەکە دەگەڕێننەوە و مۆڵەتی 15 ڕۆژیان پێداوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
چیرۆکی سەرەکی: دوای چەندین هەفتە لە بێ کارەبایی، دانیشتووانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی "نیو ئیسکان" لە هەولێر، شەوی ڕابردوو هاتنە سەر باڵکۆنەکانیان و بە لێدانی مەنجەڵ و دەفر، ناڕەزایەتی خۆیان دژی خراپیی خزمەتگوزاریی کارەبا دەربڕی، کە لەم گەرما سەختەدا چەندین کاتژمێر بێ کارەبا دەبن و هاتووچۆ لە تاوەرە بەرزەکاندا پەکی دەکەوێت.
بەدواداچوونی ئاڤا: بەپێی بەدواداچوونێکی ئاڤا ، کێشەی کارەبای پڕۆژەکە نوێ نییە، بەڵام لەم دواییەدا دۆخەکە زۆر خراپتر بووە.
لێدوانی فەرمی: یەکێک لە دانیشتووانی پرۆژەکە بە ئاڤای وت: "دوێنێ نزیکەی هەشت کاتژمێر کارەبامان نەبوو. پێشتر پێیان وتین پارەی پێنج ساڵی کارەبای حکومی بدەن تا کارەباکەتان ببێتە 24 کاتژمێری. پارەکەمان دا، بەڵام کێشەکە هەر وەک خۆی مایەوە و هیچ چارەسەر نەکرا."
کێشەکە لە کوێدایە
سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی کارەبا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندووە کە کێشەی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمیی خاوەنی پڕۆژەکە. بەپێی سەرچاوەکە:
ماوەی پێنج ساڵە بڕیار دراوە بەهۆی فراوانبوونی پڕۆژەکە، کارەباکەی لە "فیدەری ئازادی"یەوە بگوازرێتەوە بۆ "فیدەری زانیاری"، بەڵام خاوەنی پڕۆژەکە بەردەوام کارەکەی دواخستووە.
پڕۆژەکە خاوەنی هەشت مۆلیدەی کارەبایە، بەڵام شەشیان لەکارکەوتوون و توانای دابینکردنی کارەبای پێویستیان نییە لە کاتی کوژانەوەی کارەبای نیشتمانیدا.
سەرەڕای ئەوەی حکومەت چەندین جار مۆڵەتی کارکردنی بۆ نوێکردوونەتەوە لەپێناو بەرژەوەندیی دانیشتووان، خاوەنی پڕۆژەکە ئامادە نەبووە کێشەکان چارەسەر بکات.
قسەی خاوەنی پڕۆژە و وەڵامی کارەبا
سۆران مەولوود، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی پڕۆژەی نیو ئیسکان، گلەیی دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی کارەبا و دەڵێت: "کاتی خۆی بە خەرجییەکی زۆر (48 دەفتەر دۆلار) کارەبامان بۆ فیدەری ئازادی ڕاکێشا، چونکە وێستگەی زانیاری ئامادە نەبوو، بڕیار بوو خۆیان بۆمان بگوازنەوە."
بەختیار قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر، ئەمە ڕەتدەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە بەرپرسیارێتییەکە لە ئەستۆی خاوەن پڕۆژەکەیە. ناوبراو وتی: "15 ڕۆژ مۆڵەتمان پێداون و بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە کە دەبێت لەو ماوەیەدا فیدەری کارەباکە بگوازنەوە و کێشەکە چارەسەر بکەن."
حاجی فەیسەڵ، خاوەنی پڕۆژەکە، پشتڕاستی دەکاتەوە کە لەگەڵ پارێزگاری هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێککەوتوون و مۆڵەتی 15 ڕۆژیان پێدراوە بۆ جێبەجێکردنی کارەکە.
بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر دووپاتی کردەوە کە "لەبەرخاتری خەڵک یارمەتیی زۆریان داون، بەڵام ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کێشەکە بە شێوەیەکی یەکجاری چارەسەر بکرێت." ئێستا چاوی دانیشتووان لەسەر ئەو 15 ڕۆژەیە تا بزانن ئایا ئەم کێشە درێژخایەنەیان کۆتایی پێدێت یان نا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گۆڕینی لیرەی سووری دڵنیایی دەدرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، لە سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاک پارتی ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتیی پێشکەش بە ئەردۆغان کرد
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر گرێبەستێکی 35 ملیار دۆلاری لە بواری گاز لەگەڵ ئیسرائیل دەبەستێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
14 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گۆڕینی لیرەی سووری دڵنیایی دەدرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، لە سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاک پارتی ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتیی پێشکەش بە ئەردۆغان کرد
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر گرێبەستێکی 35 ملیار دۆلاری لە بواری گاز لەگەڵ ئیسرائیل دەبەستێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە ڤەنزوێلا کۆدەبێتەوە





