دەستەی مافی مرۆڤ: حکومەتی عێراق وەک پێویست قەرەبووی کوردانی ئێزدی نەکردووەتەوە

شەیری بکە لە:
دەستەی مافی مرۆڤ: حکومەتی عێراق وەک پێویست قەرەبووی کوردانی ئێزدی نەکردووەتەوە

دیمەنی ئاوارەکانی شنگال لە کەمپێکی هەولێر. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، حکومەتی عێراقی فیدراڵ وەک پێویست قەرەبووی زیانلێکەوتووانی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی نەکردووەتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێی ئابی 2014 داعش قەزای شنگالی داگیرکرد، سەدان کەس بوونە قوربانی و زیاتر لە 100 هەزار هاونیشتمانی ئەو سنوورە ئاوارە بوون، داعش سەدان کەسیشی ڕفاند کە تا ئێستا چارەنووسی هەندێکیان نادیارە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزدی ڕایدەگەیەنێت: گرووپی تیرۆرستی داعش سەدان کەس لە خوشک و برایانی پێکهاتەی ئێزدی لە ناوچەی شنگال و دەوروبەری جینۆساید کرد، ئەو گرووپە تیرۆرستیە ژێرخان و سەرخانی ئەو ناوچەیەی وێران کرد.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ زیاتر دەڵێت:

٠ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەو ناوچەیان ئازاد کرد.

٠ سەرەڕای ڕزگارکردنی سەدان کچ و ژنی ئێزدی لەدەست ئەو گرووپه تیرۆرستیە، هێشتا چەندانی تر لەژێر دەستیان ماون و ئازاد نەکراون.

هێشتا ژمارەیەکی زۆری خەڵکی شنگال لەکەمپەکانی هەرێمی کوردستان ژیان بەسەر دەبەن بەهۆی بوونی کێشەو نەبوونی خزمەتگوراری ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

حکومەتی عێراقی فیدراڵ وەک پێویست قەرەبووی زیانلێکەوتووانی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی نەکردووتەوە.

باکگراوند: لە ساڵی 2020ـەوە، ڕێککەوتنی شنگال لە نێوان حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق واژۆ کراوە، ئامانجی ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی بوو لە هەموو ڕوویەکەوە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عێراق دەستپێشخەری و ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە نەکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ