
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕینی مووچە کارەساتێکی گەورەیە و پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ بگەڕێتەوە سەر ڕێگەی دەستوور.
لێدوانی فەرمی: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی کارەساتی شنگال کرد، دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بابەتی مووچە بووەتە چیرۆکێکی دورودرێژ و جێگەی داخە، مووچە مافێکی سەرەتایییە و ژیانی خەڵکی کوردستان پێوەی گرێدراوە، بەڵام لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ڕێبەر ئەحمەد، پێویستە "حکومەتی فیدڕاڵ بگەڕێنەوە بۆ دەستوور، یاسا و مافی خەڵک جێبەجێ بکات، کۆتایی بە سیاسەتی دژایەتیی خەڵک و هێرشەکانی سەر کوردستان بهێنرێت، بۆیە بڕینی بودجە و مووچە هیچی لەو کارەساتانە کەمتر نەبووە کە پێشتر بەسەر کوردستاندا هاتووە، کۆمەڵکوژی و گەمارۆدانی خەڵک کارەساتێکی گەورەیە، ئێمە داوا دەکەین حکومەتی فیدڕاڵ بگەڕێتەوە سەر ڕێگای دەستوور و بابەتی مووچە چارەسەر بکات، وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچمان لەسەر خۆمان نەهێشتووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "هەرێمی کوردستان تەواوی پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، ئەو ڕێککەوتنانەی لە نێوان هەولێر و بەغدا کراوە، هەندێک بابەتی تێدایە لە دەرەوەی یاسا و دەستوورن، تاوەکو مووچەش دابین بکرێت، سەرۆکوەزیران بارزانی و ئەنجوومەنی وەزیران داواکارییەکانی بەغدایان پەسەند کردووە، ئیتر هەموو شتێک لەلای حکومەتی فیدڕاڵە و با چیتر بیانوو نەدۆزنەوە و مووچە خەرج بکەن". وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی نەسر: بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران مالیکی پشتیوانی عەبادی دەکات






