حکومەتی عێراق پابەندبوونی خۆی بە پشتیوانیی قوربانیان و ئاوەدانکردنەوەی شنگال دووپات دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 ئاب

سوودانی لەکاتی نووسینی یاداشت لە یادی کارەساتی جینۆسایدی ئیزدییەکان. وێنە؛ نووسینگەی سوودانی
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق پابەندبوونی خۆی بە پشتیوانیی قوربانیان و ئاوەدانکردنەوەی شنگال دووپات دەکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا شنگال و دەوروبەری ئاوەدان نەکراونەتەوە و دانیشتووانەکەی بە هۆی ناسەقامگیریی و نەبوونی خزمەتگوزارییە پێویستەکان و بوونی هێزی نایاسایی، ناتوانن بگەڕێنەوە.
وێنە گەورەكە: 11 ساڵ بەسەر ڕووداوی كارەساتباری جینۆسایدی ئێزدییەكان تێپەڕ دەبێت كە بە هەزاران هاووڵاتیی ئێزدی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژران و ڕفێندران، دەیان هەزاریش بەهۆی هاڵاتن لەو كۆمەڵكوژییە، ئاوارە و دەربەدەر بوون.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی عێراق، بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕێوڕەسمێک دا یادی 11 ساڵەی کارەساتی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکانی لەسەر دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کردەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی گوتارێکدا، ئەو تاوانەی بە یەکێک لە قێزەونترین تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و جینۆساید ناوبرد و جەختی لەسەر بەردەوامیی پشتیوانیی حکومەتەکەی بۆ قوربانیان و خەڵکی شنگال کردەوە.
لە هەمان کاتدا: سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتەکەی بە کردەوە هەنگاوی ناوە بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان، و چەندین بڕیاری گرنگی لەم چوارچێوەیە داوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕێوڕەسم و پابەندبوونانەی حکومەتی عێراق لە کاتێکدایە کە هێشتا ئاسەواری کارەساتەکە بەسەر کۆمەڵگەی ئێزدیدا ماوەتەوە، بەگوێرەی ئامارەکانی ڕزگارکردنی ڕفێندراوان تا ئێستا زیاتر لە 290 هەزار ئێزدی لە هەرێمی کوردستان ئاوارەن، لەوانەش 120 هەزاریان لەنێو كەمپەكان و 170 هەزاریش لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
نەرمین قادر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
نەرمین قادر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حزبوڵڵای عێراق هەڕەشە لە سوودانی دەکات