دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە مانگی 10ـی ئەمساڵ پرۆژەی ڕووناکی بگاتە قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر، بەتەواوبوونی پرۆژەکە کێشەی کارەبا لە قەزاکە و دەوروبەری چارەسەر دەبێت.
وێنە گەورەکە: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پرۆژەی ڕووناکی لەهەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، بڕیارە تا کۆتایی 2025 لە سەرجەم سەنتەری شارەکان پرۆژەکە جێبەجێبکرێت، تاکۆتایی ساڵی 2026 لە هەموو هەرێمی کوردستان جێبەجێبکرێت و هەموو ماڵێک ببێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری، هاوکات بڕیارە دوو مانگی دیکە پرۆژەکە بگاتە قەزای خەبات و دەوروبەری.
لێدوانی فەرمی: کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بڕیارە لە مانگی 10ـی ئەمساڵ پرۆژەی ڕووناکی بگاتە قەزای خەبات، بەتەواو بوونی پرۆژەکە کێشەی کارەبا لە قەزای خەبات و دەوروبەری چارەسەر دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی قەزای خەبات و بەحركە و گوندەكانی دەورووبەری هەولێر دێنە ناو پڕۆژەی ڕووناكییەوە، لەسەرەتا مانگی نۆی ئەمساڵ پچڕانی کارەبا لە گوندەکانی دەرەوەی شەقامی بازنەیی 150 مەتری نامێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی پلانی پڕۆژەی ڕووناکی، تاکۆتایی ساڵی 2026 تەواوی هەرێمی کوردستان کارەبای دەبێتە 24 کاتژمێری و بەیەکجاری مۆلیدەی گەڕەکەکان دەکوژێنرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و تۆم باراک
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کۆدیان پێدەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و تۆم باراک
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کۆدیان پێدەدرێت





