
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە. وێنە؛ ئاژانسی هاوار نیوز
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایدەگەیێنێت، یەکگرتنەوە بە مانای هاوبەشی دێت و بە زۆر ناسەپێنرێت، هاوکات ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەسەدە دەبێتە بەشێک لە سوپایەکی یەکگرتووی سووریا و داوای پاراستنی دامەزراوە خۆجێیەکانی دێرەزوور و ڕەققە و بەڕێوەبردنیان لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هاوار نیوز، دیدگای خۆی بۆ داهاتووی سووریا خستەڕوو و تیشکی خستە سەر ڕێککەوتنی 10ـی ئادار و بەردەوامیی گفتوگۆکان و داهاتووی هەسەدە لە سووریای یەکگرتوودا و چەند پرسێکی دیکە.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، ڕێککەوتنی 10ـی ئاداری نێوان خۆی و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ ڕاگرتنی شەڕ و کردنەوەی دەرگای دیالۆگ ناوبرد و ئاماژەی بەوەدا کە هەرچەندە لە چوار مانگی ڕابردوودا هەنگاوی کرداریی گەورە نەنراوە، بەڵام ئاگربەست بەرقەرارە و هەوڵەکان بۆ بەردەوامبوونی گفتوگۆکان بەردەوامن، کە ئێستا ئەمریکا و فەرەنساش تێیدا بەشدارن و ئامانج لێی جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنەکەیە.
زانیاریی زیاتر: عەبدی جەختی لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا کردەوە و وتی: "سووریا دابەش نابێت و یەک دەوڵەت و یەک سوپای دەبێت، هەسەدەش بە دڵنیاییەوە دەبێتە بەشێک لەو سوپایە."ڕایگەیاند کە ئەم قسانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو "شەڕە تایبەتەیە" کە دەگوترێت ئەوان خوازیاری دابەشکردنی وڵاتن. لەوبارەیەوە "ئێمە باشتر لە هەمووان سنوور و دامەزراوەکانی دەوڵەتمان لە ناوچەکانی خۆماندا پاراستووە."
لەلایەکی دەیکەوە: فەرماندەی هەسەدە چەمکی "یەکگرتنەوە"ـی بە "هاوبەشی" لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی سووریادا پێناسە کرد و دووپاتی کردەوە کە ئەمە دەبێت لە ڕێگەی لێکتێگەیشتن و دیالۆگەوە بێت، نەک بە زۆر سەپاندن. سەبارەت بە دۆخی ناوچەکانی وەک دێرەزوور و ڕەققە، عەبدی ڕایگەیاند کە خەڵکی ئەو ناوچانە داوای "دیموکراسیی خۆجێی" دەکەن و دەیانەوێت دامەزراوەکانیان (کە دەیان هەزار فەرمانبەری مەدەنی و ئەمنی لەخۆدەگرن) و هێزە سەربازییەکانیان کە لە خەڵکی ناوچەکەن، وەک خۆیان بمێننەوە و لەلایەن خۆیانەوە بەڕێوەببرێن.
مەزڵووم عەبدی جیاوازی کرد لە نێوان داواکاریی ناوچە جیاوازەکان و ڕایگەیاند: "پرسی کورد پرسێکی نەتەوەییە و پێویستی بە چارەسەری تایبەت هەیە، بەڵام کێشەکانی دێرەزوور و ڕەققە زیاتر ئیداری و سیاسین نەک نەتەوەیی." ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە پێویستە مامەڵەیەکی جیاواز لەگەڵ داواکاریی پێکهاتە و ناوچە جیاوازەکاندا بکرێت.
لەبارەی دەروازە سنوورییەکان و سەرچاوە ئابوورییەکانی وەک نەوت، عەبدی وتی پلانیان ئامادەیە و پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە. جەختی کردەوە کە دەروازەکان دەبێت پەیوەست بن بە دیمەشقەوە بەڵام بە بەشداریی خەڵکی ناوچەکە. سەبارەت بە نەوتیش وتی: "سامانی هەموو سووریایە"، بەڵام پێویستە بەشێکی بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات تەرخان بکرێت کە بە درێژایی مێژوو پشتگوێ خراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و تۆم باراک
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کۆدیان پێدەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و تۆم باراک
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کۆدیان پێدەدرێت





