
دیمەنی بووکەڵە فرۆشراوەکە
ئاڤا نیوز
لە هەفتەی ڕابردوودا، بووکەڵەیەکی دەگمەنی لابووبوو لەسەر پێگەی ئەلیکترۆنی eBay بە نرخێکی خەیاڵی فرۆشرا کە گەیشتە 10 هەزار و 500 دۆلار، بەمەش بووە گرانترین بووکەڵەی فرۆشراو لە زنجیرە یارییەکانی "ناشرین-دڵڕفێن" کە ناوبانگێکی جیهانیی پەیدا کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بووکەڵەکە ڕەنگێکی قاوەیی-خۆڵەمێشی هەیە و جلوبەرگی مارکەی بەناوبانگی "ڤانز"ـی لەبەردایە، کە پێکهاتووە لە پێڵاوێکی وەرزشی، بلووزێک، و کڵاوێک کە لەسەری نووسراوە "The Monsters". ئەم وەشانە تایبەتە، کە بە "دڕندەی سکەیتبۆرد" ناسراوە، یەکەم جار لە ساڵی 2023 وەک بەشێک لە هاوکاریی کۆمپانیای "پۆپ مارت" و مارکەی "ڤانز" خرایە بازاڕەوە.
زانیاریی زیاتر: نرخی سەرەکیی ئەم بووکەڵەیە تەنها 85 دۆلار بوو، واتە بەهای فرۆشتنەوەی 125 هێندە بەرزبووەتەوە. شارەزایان پێیانوایە ئەم بووکەڵانە بەهۆی دیزاینە تایبەتەکەیان و دەگمەنییانەوە، بوونەتە جۆرێک لە "وەبەرهێنان". هۆکاری ئەم نرخە بەرزە دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی فرۆشتنیان لەناو "سندووقی سوپرایز"ـدا، کە کڕیار نازانێت کام بووکەڵەی بەردەکەوێت. بەڵام وەشانە "نهێنییەکان"، کە ئەگەری دەرچوونیان زۆر کەمە، لە بازاڕی فرۆشتنەوەدا بە هەزاران دۆلار دەفرۆشرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خواست لەسەر ئەم بووکەڵانە هێندە زۆرە کە لە کاتی دابەشکردنی هەفتانەدا دەستبەجێ نامێنن. لە بەریتانیا بەهۆی قەرەباڵغی و شەڕ لەسەر کڕینیان، ڕۆژی فرۆشتنیان بە "یارییەکانی برسێتیی لابووبوو" ناوزەدکراوە. شایەنی باسە ئەم بووکەڵانە لەلایەن هونەرمەندی هۆنگ کۆنگی کاسینگ لۆنگەوە دیزاین کراون، کە لە ئەفسانە ئەسکەندەنافییەکانەوە ئیلهامی وەرگرتووە و لە ساڵی 2019 مافی بەرهەمهێنانیان بە کۆمپانیای "پۆپ مارت"ـی چینی فرۆشتەوە، کە بەهۆی ئەم شێتیی کڕینەوە، سامانەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمیرتاش لە زیندانەوە: پرۆسەی ئاشتی لە ئازادکردنی من گرنگترە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
ڕێکخراوێکی تایبەتمەند: ژمارەی منداڵانی بێ دایباب لە عێراق زیادی کردووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمیرتاش لە زیندانەوە: پرۆسەی ئاشتی لە ئازادکردنی من گرنگترە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی دۆخی بارمتەکانی ئیسرائیل ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە وەڵامی هەڕەشەکاندا، ئێران ئەنجوومەنی بەرگریی نیشتمانی پێکدەهێنێت