
ئاڵای هەریەک لە وڵاتانی عێراق و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە نوێترین ڕێنمایی گەشتکردندا، جارێکی تر هۆشداریی توندی دایە هاووڵاتییانی و داوای لێکردن کە بەهۆی "تیرۆر، ڕفاندن، ململانێی چەکداری، و نائارامیی مەدەنی" سەردانی عێراق نەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێندراوەکەدا کە مەترسی گەشتکردن بۆ عێراق و چەند وڵاتێکی دیکە بە ئاستی چوارەمی مەترسی پۆلێن کراوە، هاتووە کە توانای حکومەتی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی فریاگوزاری بە هاووڵاتییانی ئەمریکی لە عێراق سنووردارە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەخت لەوەدەکاتەوە هاووڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق ڕووبەڕووی مەترسیی گەورە دەبنەوە، لەوانە توندوتیژی و ڕفاندن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هۆشدارییەکەیاندا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوەش دەکات کە گرووپە تیرۆریستی و یاخیبووەکان بەردەوام هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هاووڵاتیانی مەدەنی. هەروەها، میلیشیاکانی دژی ئەمریکییەکان هەڕەشەن بۆ سەر هاووڵاتیانی ئەمریکی و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لە عێراق.
شێوازی جێبەجێکردن؛ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕێنمایی دەداتە هاوڵاتیانی خۆیان لە عێراق لە شوێنە قەرەباڵغەکان و گردبوونەوە گشتییەکان بەدوور بگرن، دڵنیابن لەوەی مۆبایلەکانیان هەمیشە شەحنی تیادایە بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا بەکاریبهێنن بۆ پەیوەندیکردن، پلانی فریاگوزاریی تایبەت بە خۆیان هەبێت و ئاگاداری ڕێنماییەکانیان بن بە گەشتیاران، چاودێریی میدیا ناوخۆییەکان بکەن بۆ ئاگاداربوون لە دوا پێشهاتەکان.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە کە بەردەوام چاودێریی دۆخی ئەمنی عێراق دەکات و هۆشداریی گەشتکردن لە ئاستی چوارەمدا دەهێڵێتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە چالاکیی میلیشیاکان و مەترسیی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەک لە زۆرێک لە ناوچەکان، لەنێویاندا شارە گەورەکان، بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






