
دیمەنی ئاگرەکەی فەرەنسا - ئاژانسی ئیندیپێندت
ئاڤا نیوز
ئاگرێکی گەورە لە باشوری فەرەنسا کەوتووەتەوە و زیاتر لە دوو هەزار و 400 هێکتار زەوی کشتوکاڵی سوتاون. بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
وێنە گەورەکە: میدیا ناوخۆییەکانی فەرەنسا باس لە ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە باشوری فەرەنسا دەکەن. هۆشداریش دەدرێت لە خێرا تەشەنەکردنی ئاگرەکە بەشێوەیەکی فراوانتر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیاکانی فەرەنسا ڕایانگەیاند، بەهۆی ئەو ئاگرەی لە باشووری وڵات کەوتووەتەوە، کەسێک لە ماڵەکەیدا سوتاوە و گیانی لەدەستداوە، چەند کەسێکی دیکەش برینداروبوون، تا ئێستا هەزار و 500 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ڕایانگەیاندووە، ئاگرەکە بە خێراییەکی زۆر تەشەنە دەکات بە جۆرێک کە تەنیا لە 12 کاتژمێردا 11 هەزار هێکتار زەوی سوتاوە، ئەمەش بە گەورەترین ئاگرکەوتنەوە لەمساڵدا لە فەرەنسا تۆمارکراوە.
ئەمەش بزانە: باشووری ئەوروپا ئەم هاوینە چەندین ئاگرکەوتنەوەی گەورەی بەخۆوە بینیوە، توێژەران هۆشداری دەدەن کە گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان زیاتر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات





