ئاڤا نیوز
ژمارەیەک مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش لە سلێمانی داوای دامەزراندن دەکەن. هەریەک لەو مامۆستایانە مانگانە 250 هەزار دیناریان وەک مینحە پێدەدرێت.
زانیاریی پەیامنێر: ژمارەیەک مامۆستای ئاینی خۆبەخش لە سلێمانی دەڵێ، "بە نوێنەرایەتیی سێ هەزار مامۆستای ئاینی خۆبەخش داوای دامەزراندن دەکەین". دەشڵین، مامۆستای ئایینیمان هەیە کە ساڵە بە خۆبەخشی وەک وتاربێژ و پێشنوێژ خزمەت دەکات، کەچی نە بە گرێبەست و نە بە هەمیشەیی کەسیان دانەمەزراون.
ئەو مامۆستایانە دەڵێن، "دوو ساڵە چەندین کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف کردووە، بەڵام هێشتا هەوڵەکانمان هیچ ئەنجامێکی نەبووە".
ئاماژە بەوەش دەکەن، لە مانگی نۆی ساڵی پارەوە وەزارەتی ئەوقاف 375 ملیۆن دیناری تەرخانکردووە وەکو مینحە دەیدا بە هەزار و 500 مامۆستای ئاینی کە هەریەک لەو مامۆستایانە 250 هەزاردیناریان پێ دەدرێت، بەڵام ئەوەی مامۆستایان داوای دەکەن دامەزراندنیانە بە گرێبەست نەک بڕینەوەی مینحە.
ئەو مامۆستا ئاینیینە دەڵێن، "سوپاسی حکومەت دەکەین نیوەی کارەکەی بۆ کردووین، بەڵام داوا دەکەین نیوەکەی تریشمان بۆ تەواو بکەن و بمانکەن بە گرێبەست".
لێدوانی فەرمی: لەبارەی داواکاری ئەم مامۆستا ئاینییان، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت، "بە دڵنیاییەوە کاری جدیمان کردووە، لەگەڵ پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەسەندکردنی بودجە، هەوڵمان داوە مافیان بپارێزرێت و هەموو شتێک بە دڵی ئەوان دەبێت".
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی ئەفریقی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
2 خولەک لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
37 خولەک لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
37 خولەک لەمەوپێش

لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
41 خولەک لەمەوپێش

خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
52 خولەک لەمەوپێش
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە






