
دیمەنێکی باڵەخانە ڕووخاوەکانی شاری غەززە
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی فەلەستین و ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیهان ئیدانەی هەوڵی ئیسرائیل دەکەن بۆ داگیرکردنەوەی غەززە، جەخت دەکەنەوە کە سیاسەتەکانی ئیسرائیل هەموو دەرگاکانی بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهان دادەخات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی ئیسرائیل، پێشنیازی بنیامین ناتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ کۆنترۆڵکردنی باکووری شاری غەززە و دابڕاندنی لە فەڵەستین و جێگیرکردنی ئیدارەیەکی بەڕێوەبردن لە لایەن ئیسرائیلەوە پەسەند کرد.
لێدوانی فەرمی: نەبیل ئەبو ڕودەینە، وتەبێژی سەرۆکایەتیی فەلەستین ڕایگەیاند: سیاسەتەکانی ئیسرائیل کە خۆی لە داگیرکردنەوەی غەززە و هەوڵەکانی لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا و بە جولەکەکردنی قودسدا دەبینێتەوە، هەموو دەرگاکانی بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا دادەخات و لەلایەن فەڵەستینەوە ڕەتدەکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: هەرچەندە پلانی ئیسرائیل ڕووبەڕووی ڕەخنەی بەرفراوانی نێودەوڵەتی و هەڵوێستی ڕەتکەرەوە بووەوە، بەڵام ئیسرائیل جەختی لەسەر پرۆژەکە کردەوە و نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە لە نێو ئامانجەکانی پلانەکەدا، سەپاندنی "کۆنترۆڵی ئەمنیی ئیسرائیل بەسەر کەرتی غەززەدا و دامەزراندنی ئیدارەیەکی مەدەنیی جێگرەوەیە کە سەر بە حەماس و دەسەڵاتی فەلەستینیش نەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەریەک لە ڕووسیا و تورکیا و وڵاتانی عەرەبی و بەریتانیا، ئوسترالیا، نیوزلەندا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ژمارەیەک دەوڵەتی دیکە پلانەکەی ئیسرائیلیان ڕەتکردەوە و بە گەورەترین پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتی ناوزەندیان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ساڵح موسلیم بۆ ئاڤا: داوامان کردووە ئاگربەست درێژ بکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات





