
ئیسرائیل لە کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
پلانی نوێی ئیسرائیل بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی غەززە بووەتە پرسی گەرم و نیگەرانی وڵاتانی بەدوای خۆیدا هێناوە، دەستەی پەخشی ئیسرائیل هەندیك وردەکاریی تایبەت بەجۆری ئۆپەراسیۆنەکە ئاشكرا کردووە.
چیڕۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل بڕیارە پێشنیازی بنیامین نەتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ کۆنترۆڵکردنی باکووری شاری غەززە و دابڕاندنی لە فەڵەستین و جێگیرکردنی ئیدارەیەکی بەڕێوەبردن لە لایەن ئیسرائیلەوە پەسەند بکات
وردەکارییەکانی ئەم پلانە چین؟
-ئەم پلانە بریتی دەبێت لە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕووخاندن لە چەند ناوچەیەکی شاری غەززە، لەگەڵ گەمارۆدانی شاری غەززە و گواستنەوەی نزیکەی یەک ملیۆن کەس بۆ ناوچە نوێیەکان، لەگەڵ دامەزراندنی 12 خاڵی دابەشکردنی خۆراک، بەپێی بەیاننامەیەک لە نووسینگەی نەتانیاهۆ داوای کردووە کە دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان بەسەر هاووڵاتیانی مەدەنی فەلەستینی لە دەرەوەی ناوچە شەڕکەرەکان بێت، چاودێران ئەم پلانەیان وەک پاڵنانی خەڵکی ناوچەکە بەرەو ئاوارەکردن یان بەرەو بەشی باشووری کەرتی غەززە لێکدایەوە.
زانیاریی زیاتر: جگە لەوەش پێشبینی دەکرێت هێزەکانی ئیسرائیل وردە وردە کۆنترۆڵی تەواوی کەرتی غەززە بکەن (هەرچەندە لە ئێستاوە نزیکەی 75%ی کەرتی غەززەیان کۆنترۆڵ کردووە).
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە ئاشکرای دەکات هیچ خشتەیەکی کاتی بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە لە غەززە دانەنراوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەپێی نووسینگەی نەتانیاهۆ ئامانجی ئەم پلانە لە چوار خاڵە، " چەکداماڵینی حەماس، گەڕاندنەوەی هەموو زیندانییەکان - زیندوو و مردووەکان - کۆنترۆڵی تەواوی ئەمنی ئیسرائیل بەسەر غەززە و دامەزراندنی ئیدارەیەکی مەدەنیی جێگرەوەیە کە سەر بە حەماس و دەسەڵاتی فەلەستین نەبێت
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






