حیزبوڵڵای عێراق ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ڕەتدەکاتەوە و داوای دەستوەردانی دادوەری دەکات
- هەواڵ
- 11 ئاب
چەکدارێکی حیزبوڵڵای عێراق لەکاتی بەرز کردنەوەی ئاڵاکەیان. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق ئەنجامی لێکۆڵینەوەی حکومی لەبارەی ڕووداوەکەی فەرمانگەی کشتوکاڵی بەغدای بە "ساختەکراو" ناو دەبات و داوای دەستوەردانی دەسەڵاتی دادوەریی دەکات بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان "پێش دەستکاریکردنیان".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 9ـی ئاب، فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەرئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەبارەی شەڕەکەی نێوان هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی لە 27ـی مانگی ڕابردووی ڕاگەیاند، لیژنەکە دەڵێت، بێسەروبەری لە بەڕێوەبردنی پێکهاتە و لیواکانی حەشدی شەعبیدا هەیە، بۆیە بڕیاردرا فەرماندەی لیواکانی 45 و46ـی حەشدی شەعبی کە ئەندامەکانیان لەو ڕووداوە تێوەگلاون، لە پۆستەکانیان دووربخرێنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا حیزبوڵڵای عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان چەند بڕگەیەکی بۆ ئەنجامەکان زیاد کردووە کە لە ڕاسپاردە سەرەکییەکاندا نەبوون، وەک دوورخستنەوەی فەرماندەی لیواکانی 45 و 46. بە بڕوای ئەوان، ئەم کارە بە ئامانجی "بەئامانجگرتنی کەتائیبی حیزبوڵڵا و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی" کراوە، تەنیا ئەمریکا و لایەنگرانی لە ناوچەکە دڵخۆش دەکات.
حیزبوڵڵا جەختیشی کردەوە، لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێککەوتوون بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی "بێلایەن" بۆ یەکلاییکردنەوەی بابەتەکە. هاوکات، دووپاتیان کردەوە کە سورن لەسەر داواکارییەکەیان بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا تا ئەیلوولی 2025.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەمە دووەم ڕاگەیێنراوی کەتائیبی حیزبوڵڵایە، لە ڕاگەیێنراوەکەی پێشوو، حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاندبوو، ئەوەی بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابردوو ئەمریکا و وڵاتانی دیکە دەیانویست جێبەجێی بکەن، ئێستا بەدەستی عێراقییەکان و فشاری ناوخۆیی جێبەجێی دەکەن، دوایین هەنگاویش کاریگەری ئەو فشارانەبوو لەسەر لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی بەغدا کە تەنیا "خزمەت بە دووژمن دەکات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە خوارەوە و حەوت ئەندامی خێزانێک بریندارن






