
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مێلانیای خێزانی. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
چاودێران ئاماژە بە کاریگەرییەکانی مێلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمریکا لەسەر هەڵوێستەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکەن، دەردەکەوێت کە مێلانیا لەسەر چەند پرسێکی گرنگ توانیوویەتی هەڵوێستەکانی ترەمپ بگۆڕێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی بەریتانیا پێیان وایە مێلانیا هۆکاری گۆڕینی هەڵوێستەکانی ترەمپە، لەسەر پرسە سەرەکییەکان، وەک دۆخی غەززە، بەتایبەت دوای ئەوەی ترەمپ هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە فەڵەستین و برسییەتی دانیشتووانی خستبووە ڕوو، تەنانەت هەڵوێستی لەسەر ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیاش.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەکە دەشڵێت، بەرپرسانی بەریتانیا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە کاریگەرییەکانی مێلیانا لەسەر ترەمپ پێویستی بە هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر هەیە، چونکە خانمی یەکەم بە دەگمەن لەبەردەم خەڵک یان لە کۆشکی سپی دەردەکەوێت و زۆربەی کاتەکانی لەگەڵ کوڕەکەی لە نیویۆرک بەسەر دەبات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: مێلانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فۆکس ئاشكرای کرد: "ڕەنگە کەسانێک تەنیا من وەک هاوسەری سەرۆک بزانن، بەڵام من کەسێکی سەربەخۆم، بیرۆکەی خۆمم هەیە، بۆچوونی تایبەت بەخۆمم هەیە، ئاشکرای دەکات کە شتێکی سروشتییە کە هەمیشە لەگەڵ بیروڕکانی ترەمپدا نەبم، من ئامۆژگاری دەکەم، هەندێکجار گوێ دەگرێت و هەندێکجاریش نایگرێت."
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ترەمپ زۆرجار ستایشی مێلانیای کردووە کە وای لێکردووە بیر لە هەڵوێستی خۆی لەگەڵ پووتین بکاتەوە بەتایبەت لەسەر پرسی جەنگی ئۆکراینا، ترەمپ دەڵێت، دەچمە ماڵەوە و بە خانمی یەکەم دەڵێم "ئەمڕۆ لەگەڵ پووتین قسەم کردووە گفتوگۆیەکی نایابمان کرد، ئەویش دەڵێت، بەڕاست ؟ شارێکی دیکە تازە بۆردومان کراوە لەبارای کاریگەرییەکانی مێلانیا لەسەر بیرکردنەوەکانی بڕیارەکانی، ترەمپ وتوویەتی: مێلانیا زۆر زیرەکە، زۆر بێلایەنە دەیەوێت چی دیکە خەڵک نەکوژرێن''
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ڕاپرسییەکی مانگی شوباتی ساڵی 2025 دەرکەوتووە کە مێلانیا لە پلەی دەیەمدایە لەنێو کاریگەرترین کەسایەتییەکانی ناو ئیدارەی ترەمپ.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا ئامادەکاری بۆ واژۆکردنی ڕەشنووسێک لەبارەی ئاو دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەكردنی بەرهەمە پاییزییەكان بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە كراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا ئامادەکاری بۆ واژۆکردنی ڕەشنووسێک لەبارەی ئاو دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
برینداری دووەمی ڕووداوەکەی ئەمرۆی گەڕەکی زانکۆ لە سلێمانی گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەكردنی بەرهەمە پاییزییەكان بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە كراوە