پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر - وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر ئاشكرای دەكات كە ئێستا بە چڕی كار لە بەشی دووەم و كۆتایی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر دەكرێت و تاوەكو مانگی 11ی ئەمساڵ 100%ی پڕۆژەكە تەواو دەبێت.
چیرۆكی سەرەكی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە ڕێککەوتی 8ـی ئەیلوولی 2024، بەردی بناغەی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێری دانا كە بە یەکێک لە پرۆژە سەرەکی و ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەندرێت؛ گرفتی كەمئاوی لە هەولێر بۆ ماوەی 30 ساڵی دیکە چارەسەر دەکات، ناوەڕاستی مانگی حەوتی ئەمساڵ بەشی یەكەمی پڕۆژەكە تەواو بوو و ئێستا دانیشتووانی نزیكەی 30 گەڕەكی شاری هەولێر، ئاوی پڕۆژەكەیان پێدەگات و لە گرفتی كەمئاوی ڕزگارییان بووە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕابردوو بەشی یەكەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بوو و ئێستا كار لە بەشی دووەم و كۆتایی دەكرێت، ئەم بەشە زۆر فراوانترە و زۆر بە چڕی بە شەو و ڕۆژ كاری تێدا دەكرێت، تاوەكو مانگی 11ی ئەمساڵ 100%ی پڕۆژەكە تەواو دەبێت و كۆتایی بە گرفتی كەمئاوی دێت.
وردەكاریی پرۆژەكە:
- لەسەر ئاوی زێی گەورە بوونیادنراوە و گوژمەی 470 ملیۆن دۆلار بۆ جێبەجێكردنی تەرخانكراوە.
- هێمن گرووپ كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكەیە و 100%ـی كارەكانی پرۆژەكە بە دەستی كاری خۆماڵی تەواو دەكرێت.
- ڕۆژانە 480 هەزار مەرتر سێجا ئاو بەرهەمدەهێنێت كە دەكاتە سێ ملیۆن و 191 هەزار و 10 بەرمیل ئاوی سازگار و شیرین بە بۆری دەگوازرێتەوە بۆ شاری هەولێر. بەمەش بارگرانی و فشار لەسەر بۆریی ئاوی ئیفراز یەك، دوو، و سێ كەم دەكاتەوە، ئێستا هەر سێ هێڵەكە ڕۆژانە 13 هەزار مەتر سێجا ئاو بەرهەم دەهێنن كە دەكاتە 81 هەزار و 767 بەرمیل.
- پرۆژەكە 20 عەمباری گەورەی ئاوی هەیە، دەتوانێت نزیکەی 300 هەزار مەترسێجا ئاو کۆگا بکات.
- لە یەک کاتژمێردا 20 هەزار مەتر سێجا دەپاڵێوێت.
- ڕۆژانە 480 هەزار مەتر سێجا ئاوی شیرین بەرهەم دەهێنێت.
- تیرەی بۆرییەکان هەزار و 600 ملیم (مەترێک و 60 سانتیم) دەبێت.
- لەگەڵ سێ ئیفرازەکە ڕۆژانە نزیکەی 650 هەزار مەتر سێجا ئاو دابین دەکەن.
بۆچی گرنگە: ئەو پڕۆژەیە کە لە %60ـی ئاوی هەولێر دابین دەکات، ڕۆژانە 480 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی بۆ هاونشتمانیان دابین دەکات و لەماوەی یەک کاتژمێردا نزیکەی 20 هەزار مەتر سێجا ئاو فلتەر دەکات. ئەمە جگە لە پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە کە قەزای قوشتەپە و ناحیەی بیستانە و 72 گوندی سنوورەكە لێی سوودمەند دەبن. سەدان بیر دادەخرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 20 خولەک لەمەوپێش
بەرەی گەل: تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی بەرەو باشبوون دەچێت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات