گرووپێکی چەکداریی سوننە لەژێر چەتری بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە سووریا ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 13 ئاب

لۆگۆی گرووپی "سەرایا ئەلئەوفیا". گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە گۆڕانکارییەکی چاوەڕواننەکراودا لە گۆڕەپانی سووریادا، گرووپێکی چەکداریی نوێ بە ناوی "سەرایا ئەلئەوفیا" دروستبوونی خۆی ڕاگەیاند. ئەوەی ئەم گرووپە لەوانی دیکە جیا دەکاتەوە ئەوەیە کە ئەندامەکانی خۆیان وەک "ڕۆڵەکانی پێکهاتەی سوننە"ـی دڵسۆز بۆ نیشتمان دەناسێنن، بەڵام لە هەمان کاتدا چوونەتە پاڵ "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە سووریا"، کە زاراوەیەکە بە شێوەیەکی گشتی بۆ گرووپە چەکدارە نزیکەکان لە ئێران بەکاردێت.
وێنە گەورەکە: گرووپەکانی سەر بە مقاوەمی ئیسلامی لە وڵاتانی عەرەبی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، تاران ئەو گرووپانە لە سیاسەتی دەرەکی و هەرێمایەتی خۆیدا بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە ستیراتیژییەکانی خۆی بەکار دەهێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی فەرمی کە لە 12ـی ئابی 2025 دەرچووە، گرووپەکە لە ژمارەیەک "یەکەی سەربازیی پێشوو لە سوپای عەرەبیی سووریا" لە پارێزگاکانی حەلەب، حەما و حومس پێکهاتووە و لەژێر سەرکردایەتیی کەسێکدایە بە ناوی "ئەبو حەیدەر هاشمی".
ئەوەی پێویستە بیزنیت: لە ڕاگەیێنراوەکەدا، "سەرایا ئەلئەوفیا" ئامانجە سەرەکییەکانی خۆی بەم شێوەیە دیاری کردووە:
1- دەستپێکردنی "جیهادی چەکداری و خەباتی بەرگریکارانە" لەژێر ئاڵای "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە سووریا".
2- ڕووبەڕووبوونەوە و ئازادکردنی تەواوی خاکی سووریا لە دوو داگیرکاری: یەکەمیان "داگیرکاریی تورکیی ئەمەوی" و دووەمیان "داگیرکاریی زایۆنی".
پەیامی گرووپەکە: گرووپە نوێیەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە "پشت و پەنای هەموو پێکهاتەکانی گەلی دڵسۆزی سووریا دەبن" و لەگەڵیاندا هەنگاو دەنێن بەرەو ئامانجی "ئازادکردنی نیشتمان، سووریای خۆشەویست".
ئەمەش بزانە: پێشتریش لە 4ـی ئازاری ئەمساڵ، دامەزراندنی بەرەیەکی نوێ بەناوی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە سووریا "ئولی بەئس" ڕاگەیێنرا کە ئامانجیان ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات لە ژێر ڕۆشنایی نەبوونی ئەو هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتیانەی کە پێشتر سوریایان بەڕێوەبردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 47 خولەک لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
47 خولەک لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
51 خولەک لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە






