
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادێمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بەبێ گەیشتن بە ئاگربەست کۆتاییهات، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هەوڵەکانی ترەمپ بەرز دەنرخێنێت و داوا دەکات کۆبوونەوەی داهاتوو بە بەشداری زێلینسکی ئەنجام بدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی لە ویلایەتی ئالاسکای ئەمریکا، هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لەسەر کۆتاییهێنان بە شەری سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا کۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ستایشی هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپی کرد و وتی "لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکمان دەکاتەوە لە کۆتاییهێنان بە شەڕی نایاسایی ڕووسیا لە ئۆکراینا"، پێشکەوتن بەدەستهاتووە، هەنگاوی داهاتوو دەبێت گفتوگۆی زیاتر بێت کە ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرایناش بەشدار بێت.
زانیاریی زیاتر: دوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لووتکە، ترەمپ بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک لەگەڵ ڤۆلۆدێمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، مارک ڕوتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ و ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا قسەی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






