
سەرۆکانی ئەمریکا و ئۆکراینا لەکاتی گفتوگۆدا لە کۆشکی سپی
ئاڤا نیوز
سەرەڕای پێشکەوتنە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا، بەڵام ڕووسیا لە هێرشکردنە سەر ئۆکراینا بەردەوامە، ئەمە لەکاتێکدا سەرۆکی ئۆکراینا لە ئەمریکایە و ئەمڕۆ لەگەڵ ترەمپ کۆبوونەوەیان هەیە.
چی ڕوودەدات: ئەمڕۆ دووشەممە ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، لەگەڵ چەندین سەرکردەی باڵای ئەورووپا لە کۆشکی سپی دەبێت و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کۆدەبنەوە، ڕێگاکانی کۆتاییهێنان بەشەڕ سێ ساڵەی ئۆکراینا لەگەڵ ڕووسیا تاتوێی دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دەسەڵاتدارانی ئۆکراینا، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند، ڕووسیا هێرشی بۆ سەر شاری خارکیڤ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا و ناوچەی سومی لە باکووری ڕۆژهەڵات، کە هەردووکیان لە سنووری ڕووسیا نزیکن ئەنجامداوە، بەهۆی ئەم هێرشەوە سێ کەس گیانی لەدەستداوە و 17 کەسی دیکەش برینداربوون.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە ئەلاسکا کۆبوونەوەی لووتکە لەنێوان ترەمپ و پووتین بەڕێوەچوو، دوای ئەم لووتکەیەش ئەمڕۆ ترەمپ میوانداری زێلێنسکی دەکات و ترەمپیش دەڵێت، ڕووسیا و ئۆکراینا دەستبەجێ دەست بە دانوستانی ئاشتی دەکەن و پرسی دابەشکردنی خاک لە گفتوگۆکاندا باس دەکرێت، بەڵام بڕیاری کۆتایی بۆ ئۆکراینا بەجێدەهێڵرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین





