
ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
زێلێنسکی بۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ لە واشنتن و پرسی هەنگاوەکانی کۆتاییهێنان بەجەنگ تاتوێی دەکات و ترەمپیش دەڵێت: بڕیاری کۆتایی تایبەت بەپرسی خاک بۆ ئۆکراینا دەمێنێتەوە.
چیڕۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە و ڕێگاکانی کۆتاییهێنان بەشەڕی سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا تاتوێی دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکەدا سەرکردەکانی ئەورووپاش بەشدار دەبن، لەوانە سەرۆکی فەرەنسا، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا چەندین بەپرسی دیکە ئامادەبن.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ "ڕۆژێکی گەورە" دەبێت لە کۆشکی سپی، چونکە میوانداری ژمارەیەک سەرکردەی ئەورووپا دەکەین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا و شانازییەکی گەورەیە بۆ میوانداریکردنیان، هەر دەربارەی ئەم پرسە ترەمپ وتیشی، ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، دەتوانێت نزیکەی دەستبەجێ کۆتایی بە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا بهێنێت، ئەگەر بیەوێت، یان بەردەوام بێت لە شەڕکردن، کۆتاییهێنانی شەڕ ئێستا لەدەستی ئەودایە.
زانیاریی زیاتر: ترەمپ ئاماژە بەوەشدەکات، ڕووسیا و ئۆکراینا دەستبەجێ دەست بە دانوستانی ئاشتی دەکەن و پرسی دابەشکردنی خاک لە گفتوگۆکاندا باس دەکرێت، بەڵام بڕیاری کۆتایی بۆ ئۆکراینا بەجێدەهێڵرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






