
دیمەنی ئاگرە بەرفراوانەکەی سنووری هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
ئاگرێکی بەرفراوان ناوچە شاخاوییەکانی کۆکۆیی سنووری هەڵەبجە گرتووەتەوە، بەهۆیەوە کارمەندێکی پۆلیسی دارستان و ژینگە و خۆبەخشێک گیانیان لەدەست داوە، تاوەکو ئێستاش ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممەوە 17-8-2025، ئاگرێکی بەرفراوان لە سنووری سێ گوندی پارێزگای هەڵەبجە کەوتووەتەوە، بەڵام ئێستا تەشەنەی کردووە و سنووری شەش گوندی ناوچەکەی گرتووەتەوە، ئەگەر کۆنتڕۆڵ نەکرێت لە ماوەیەکی کەمدا دەگاتە شاخی شنروێ و گوندی کاکەییەکان.
لێدوانی فەرمی: عهمید عابدین عهبدولڕهحمان، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەوڵ دەدەین ئاگرەکە لە دۆلێک دا کۆنتڕۆڵ بکەین و نەهێڵین زیاتر تەشەنە بکات، ئەگەر بگاتە شاخی شنروێ کۆنتڕۆڵکردنی کارێکی ئەستەم دەبێت، چونکە شاخەکە زۆر بەرزە، لەگەڵ ئەوەشدا مین و تەقەمەنی جەنگی هەشت ساڵەی عێراق و ئێرانی تێدایە.
لەلایەکی دیکەوە: لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە مەبەستی بەدواداچوونی لێکەوتەکانی ئاگرکەوتنەوەکە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە پارێزگار و بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی هەڵەبجەوە کردووە.
زانیاریی زیاتر: وەزیری ناوخۆ ئامادەیی هەموو دامەزراوەکانی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆی بۆ بەدەنگەوەچوونی هەڵەبجە پیشانداوە و تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆی ڕاسپاردووە، کە کاری پێویست بۆ کوژاندنەوە و کەمکردنەوەی زیانەکان و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- بیروڕا
- 23 خولەک لەمەوپێش
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕۆژئاوا کۆدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕۆژئاوا کۆدەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە






