وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ ئاڤا : لەسەر بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتنی تەواو کراوە
- عێراق
- 19 ئاب
شەیری بکە لە:

کێڵگەیەکی نەوت و ئاڵای هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەسەر بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و داهاتی نانەوتی ڕێککەوتنی تەواو کراوە و ئەمڕۆش وەزیری نەوت ڕاپۆرتی هەناردەکردنی نەوت دەباتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەسەر بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و داهاتی نانەوتی ڕێککەوتنی تەواو کراوە و ئەمڕۆش وەزیری نەوت ڕاپۆرتی هەناردەکردنی نەوت دەباتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.
چیرۆکی سەرەکی: لەچوارچێوەی ئەو لیژنە وزارییە، تەکنیکی و یاسایی و داراییەی کە حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەری گرفت و کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر پێکیهێنا، ئەمڕۆ سێشەممە، 19-8-2025 لە دیوانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق کۆبوونەوەیەکی گرنگ و بەرفراوان بەئامادەبوونی چەندین وەزیر و بەرپرسی حکومی باڵای نێوان هەردوولا ئەنجامدارا.
لێدوانی تایبەت: لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەروون مەلا ناجی پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا، عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند:
- کۆبوونەوەکە زۆر بە ئەرێنی بەڕێوەچوو و هەموو ئامادەبووان بە یەک تیم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەشدارییان تێدا کرد.
- لەسەر بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتنی تەواو کراوە.
- تارادەیەک ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی کراوە و بۆ چوونەکان بەپێی یاسای بودجە و یاسای ئیداری مالی لەیەکەوە نزیکن.
- تەنیا لەسەر بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تێبینی هەیە و ڕێککەوتن لەسەر ئەویش دەکرێت.
- ئەمڕۆ وەزیری نەوت ڕاپۆرتی هەناردەکردنی نەوت دەباتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی كوەیت كۆدەبێتەوە
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم




