
کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ (وێنەی ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
لەسەر ئاستی باڵادا، بەرپرسانی سەربازیی ناتۆ کۆدەبنەوە و تاوتوێی دوایین بەرەوپێشچوونەکان سەبارەت بە دۆخی ئۆکراینا دەکەن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە، سوپاسالاری وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لەڕێگەی ڤیدیۆوە کۆببنەوە و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی جەنگی ئۆکراینا و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بکەن.
پەیامی فەرمی: ئەدمیراڵ جۆزێپێ کاڤۆ دراگۆنی، سەرۆکی کۆمیتەی سەربازیی ناتۆ لە پەیامێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، "لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆییدا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سوپاسالاری هەر 32 وڵاتە ئەندامەکەی هاوپەیمانێتییەکە دەکەم".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە گفتوگۆکان لەنێوان هاوپەیمانانی کیێڤ بەردەوامن بۆ دیاریکردنی جۆری ئەو گەرەنتییە ئەمنییانەی کە لە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ مۆسکۆ، پێشکەش بە ئۆکراینا دەکرێن، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دیکە لە ئاست و شێوازی جیاوازدا ئەنجام بدرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گەرەنتییە ئەمنییەکان.
باکگراوند: دوای کۆبوونەوەی لووتکەی ڕۆژی هەینی لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، گفتوگۆکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەوپێشچوون کە بەدوایدا کۆبوونەوەیەکی دیکە لە ڕۆژی دووشەممە لە کۆشکی سپی لە نێوان ترەمپ و ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا و سەرکردەکانی ئەوروپا بەڕێوەچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






