
ئەو ئامێرە بچووکەی کە پێویستە ببەسترێت تاوەکوو ڕووداوی لەوشێوەیە دووبارە نەبێتەوە
ئاڤا نیوز
لیژنەکانی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، دوای بڵاو بوونەوەی ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیای ئاڤا میدیا کە پەیوەستە بە بەنزینخانەیەک، هۆشدارییەک دەدات بە بەنزینخانەکان کە لە پێناو سەلامەتی "برێکوەی لە ئامێری عەدادەکان ببەستن."
چیرۆکی سەرەکی: ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیای ئاڤا بڵاو بووەتەوە، لە یەکێک لە بەنزیخانەکانی کوردستانە و تێیدا دەردەکەوێت شوفێرێک دوای ئەوەی لە بەنزیخانەیەک بەنزین تێدەکات، بیریان دەچێت دەمانچەکە بهێننە دەرەوە، ئۆتۆمبێلەکە بەردەوام دەبێت لە ڕۆیشتن و لەوکاتەدا تەواوی عەدادەکە بەردەبێتەوە و هەندێک بەنزین دەڕژێت.
زانیاریی تایبەت: بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر دەڵێت، "بەنزیخانەکان ئاگادار دەکەینەوە کە ئامێری برێکوەی ببەستن کە نرخەکەی نزیکەی سێ دۆلارە، بۆ ئەوەی لەو جۆرە حاڵەتانەدا بەدووربن لە کارەسات، چونکە زۆرجار لەگەڵ ڕژانی بەنزین ئەگەری کەوتنەوەی ئاگر لەو شوێنە هەیە."
زانیاریی زیاتر: برێکوەی ئامێرێکە لە سۆندەی بەنزین دەبەسترێت، بەکاردەهێنرێت بۆ ڕێگری کردن لە ڕووداوەکانی ڕاکێشان کاتێک کە پەستانی چوار بۆ پێنج کیلۆی دەکەوێتە سەر دەشکێت، بەمەش ئامێری عەدادەکە بەرنابێتەوە و مەترسی ڕژانی بەنزینیش کەم دەبێتەوە.
ئەمەش بزانە: تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ڕۆژانە سەردانی سەرووی 40 بەنزینخانە دەکەن، پشکنین بۆ مەرجەکان، جۆر و کوالێتی بەنزینەکان دەکەن و ڕێنمایی سەلامەتی بە بەنزیخانەکان دەدەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی كوەیت كۆدەبێتەوە
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم





