
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لە هەڵوێستێکی توونددا بێبەریبوونی خۆی لە 15 کەسی سەر بە ڕەوتەکەی و باڵی سەربازیی سەرایا سەلام ڕاگەیاند کە بڕیاریان داوە بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بکەن.
وێنە گەورەکە: لە 27ـی ئازاری ئەمساڵ، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە ڕایگەیاندبوو، بەشداریی هەڵبژاردنێکی "پەککەوتوو" ناکات. هاوکات هەموو شوێنکەوتووان و لایەنگرانی ڕەوتەکەی لە دەنگدان و خۆکاندیدکردن بۆ پۆستەکان قەدەغە کردبوو.
بەڵگە: بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامانەی کە نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە بڵاوی کردوونەتەوە، لیستێک بە ناوی 15 کاندیدەوە ئاراستەی سەدر کراوە بۆ ئەوەی هەڵوێستی خۆی لەبارەیانەوە ڕابگەیەنێت. لەوبارەیەوەش سەدر بەتایبەتی تووڕەیی خۆی بەرامبەر دوو لە کاندیدەکان دەربڕیوە کە چوونەتە ناو لیستەکانی "سادقون" و "دەوڵەتی یاسا"وە و داوای کردووە بایکۆت بکرێن.
سەدر لە پەراوێزی لیستەکەدا بە دەستخەتی خۆی نووسیویەتی:
"لە هەموویان بێبەریم، بەتایبەتی ژمارە 9 و 10، چونکە ئەوان بە چوونیان بۆ لای گەندەڵکاران، خەریکە دوژمنایەتیمان ڕادەگەیەنن. بەڵام دەستدرێژییان مەکەنە سەر، بەڵکو بایکۆتی هەموویان بکەن".
بەڵگەنامەکە ئاشکرای دەکات، ئەو دوو کاندیدەی سەدر بە تووندی ئاماژەی پێکردوون، لە پارێزگای زیقارن و لە چوارچێوەی لیستەکانی "سادقون"ی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق و "دەوڵەتی یاسا"ی نووری مالیکی خۆیان کاندید کردووە کە دوو ڕکابەری سەرەکیی ڕەوتی سەدرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 13 خولەک لەمەوپێش
بەرەی گەل: تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی بەرەو باشبوون دەچێت
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات