
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە شوێنکەوتووانی سەبارەت بە بەشداریکردنی لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق دەڵێت، " بەشداری هەڵبژاردنێکی پەککەوتوو ناکەم ".
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە کاری سیاسی دوورکەوتەوە، ئێستا لە نووسینگەکەی خۆی لەپارێزگای نەجەف بەردەوام وەڵامی پرسیاری شوێنکەوتووان و لایەنگرانی لە "چوارچێوەی شەریعەت و یاسا" دەداتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی بڵاوکراوەیەک کە واژۆی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعەی لەسەرە، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی داهاتووی عێراق دەڵێت: بەشداری هەڵبژاردنێکی پەککەوتوو ناکەم، چونکە ئێستا عێراق بەهۆی هەژموونی وڵاتانی زلهێز و دەرەکیی بەسەر هەموو جومگەکانیدا دوا هەناسەی هەڵدەمژێ.
- با هەمووان بزانن تا گەندەڵی هەبێت، من بەشداری لە پرۆسەیەکی پەککەوتوو ناکەم کە تەنیا خەمی بەرژەوەندی تائیفی و نەتەوەیی و حیزبی بێت.
- چۆن پێشتر فەرمانی بەشداریکردنم لە دەنگدان پێکردن، ئەمڕۆش هەموو شوێنکەوتووان و لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە دەنگدان و خۆکاندیدکردن بۆ پۆستەکان قەدەغە دەکەم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





