سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ناوچەی قائیم-ی لەسەر سنووری عێراق و سووریا بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی و ئامادەیی هێزەکان بەسەرکردەوە.
وێنە گەورەکە: دوای هێرشی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هەسەدە و ئازادبوونی سەدان چەکداری داعش لە زیندانەکان، حکومەتی عێراق دەیەوێت دڵنیابێتەوە کە ئەو هێزانەی ئەرکی پاراستنی سنووریان لە ئەستۆیە، لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیدان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر ئەگەرێکی ئەمنی لە ناوچەکەدا.
- سنووری عێراق (ناوچەی قائیم، هێڵی سنووریی پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا) و سووریا هەمیشە خاڵێکی هەستیاری ئەمنی بووە. سەردانەکەی سوودانی بە یاوەریی باڵاترین فەرماندە سەربازییەکان، دڵنابوونەیەوەیە لە کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە هەر مەترسییەک کە ڕەنگە لە دیوی سووریاوە دزە بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سودانی لە بارەگای فیرقەی حەوت کۆبوونەوەیەکی ئەمنی ئەنجام دا بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ، سەرۆکی ئەرکانی سوپا، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەی هێزە زەمینی و ئاسمانی و پاسەوانی سنوور.
- گفتوگۆ کرا لەسەر ئاستەنگە ئەمنییەکان و ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر بۆ "قەڵغانی سنوور".
- سوودانی دوای گوێگرتن لە ڕاپۆرتی فەرماندەکان؛ متمانەی تەواوی بە توانای هێزەکان نیشان دا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک. سوودانی ڕایگەیاند: سەرکەوتن و دەستکەوتە ئەمنییەکانی ئەم هێزانە کۆڵەکەی سەرەکیی سەقامگیریی عێراقن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




