
جەنەڕاڵ جێفری کروز
ئاڤا نیوز
بە بڕیارێکی پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا جەنەڕاڵێک کە بەرپرسی هەواڵگریی پنتاگۆنە لە کارەکەی دوورخستەوە بەهۆی ئەوەی ترەمپی توڕە کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی وتەی دوو کەسی ئاگادار لە بڕیارەکە و بەرپرسێکی کۆشکی سپی کە نەیان ویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت ڕایانگەیاند، پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا، جەنەڕاڵ جێفری کروز چیتر وەک بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی بەرگری ئەمریکا کارناکات و لە کارەکەی دوورخستەوە، بەهۆی ئەوە هەڵسەنگاندنی سەرەتایی هەواڵگریی دەزگاکەی سەبارەت بە زیانەکانی ئەمریکا بۆ شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای توڕە کرد.
هۆکارە زانراوەکان: لەمیانەی شەڕی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل، ئەمریکا هێرشی بۆ سەر هەرسێ بنکەی ئەتۆمی ئێران نەتەنز و ئەسفەهان و تۆردۆ ئەنجامدا، ترەمپ هێرشەکەی بە ناوازە پێناسە کرد و ئاشكرای کرد هێرشەکان بە تەواوی شوێنە ئەتۆمییەکانیان لەناوبردووە، ئەم جەنەڕاڵە لە هەڵسەنگاندنەکانی پێچەوانەی قسەی ترەمپی کردووە وتوویەتی کەهێرشەکان توانیوویەتی تەنیا چەند مانگێک بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دوابخات.
زانیاریی زیاتر: جیا لەم جەنەڕاڵە، دوو ئەفسەری باڵای دیکە پۆستەکانیان بەجێدەهێڵن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






