ئەمریکا هۆشداری لە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکان و فراوانخوازییەکانی داعش و قاعیدە دەدات
- هەواڵ
- 23 ئاب

لۆگۆی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، جەختی لەسەر پێشینەی وڵاتەکەی دەکاتەوە بۆ هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانان و لایەنە هەرێمییەکان لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. هاوکات، نیگەرانیی قووڵی خۆی نیشان دەدات سەبارەت بە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکان و فراوانخوازییەکانی هەردوو ڕێکخراوی داعش و قاعیدە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی بڵاوکراوەیەک، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەوامە لە پێشینەدان بە هاوبەشییەکان لەگەڵ هاوپەیمانان و لایەنە کاریگەرە هەرێمییەکان لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا، هاوکات نیگەرانیی قووڵی خۆمان دەردەبڕین سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکان و فراوانخوازییە هەرێمییەکانی هەردوو ڕێکخراوی داعش و قاعیدە.
لەلایەکی دیکەوە: لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکە، ئەمریکا ستایشی ئەو وڵاتە ئەندامانەی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد کە فشارەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق، سووریا و سۆماڵ بەردەوام پێداوە. باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئەم گوشارانە ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبووە لە سنووردارکردنی جووڵە و ئۆپەراسیۆنەکانی ڕێکخراوی داعش.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی مەترسی و جموجۆڵەکانی داعش هۆشداری دابووە عێراق لەوەی گرووپەکە هێشتا چالاکە و بۆشاییە ئەمنییەکان دەقۆزێتەوە و هەڕەشەی ڕێکخراوەکە بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بەردەوامە و لەهەندێک ناوچەش ڕووی لە زیادبوون کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- فۆتۆستۆری
- 51 خولەک لەمەوپێش
بە وێنە؛ دیاری منداڵانی هەولێر گەیشتە منداڵانی شۆڕش
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر تەمێكی چڕە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران






