
دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی مەترسی و جموجۆڵەکانی داعش هۆشداری بە عێراق دەدات لەوەی گرووپەکە هێشتا چالاکە و بۆشاییە ئەمنییەکان دەقۆزێتەوە و هەڕەشەی ڕێکخراوەکە بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بەردەوامە و لەهەندێک ناوچەش ڕووی لە زیادبوون کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی هەڕەشەی داعش كۆبووهوه و تێیدا جەخت لە توانای ئەو گرووپە کرایەوە و کە سەرەڕای چەندین ساڵ لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هێشتان مەترسی تیرۆر ماوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڤلادیمیر ڤۆرۆنکۆڤ، بریکاری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەبارەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە ئاشکرای کرد''، داعش هێشتا لە عێراق و سووریا چالاکە و بۆشاییه ئەمنییەکان دەقۆزێتەوه''
زانیاریی زیاتر: ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن کە ئێستا داعش تەکنەلۆژیای نوێ بەکار دەهێنێت بەمەش نیگەرانییەکان زياد دەبن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لەبارەی ئەفریقاوە، لە ئێستادا داعش زۆرترین چالاکی چڕی لە ئاستی جیهانیدا لەو ناوچەیەدا هەیە بەتایبەت لە ڕۆژئاوای ئەفریقا و ناوچەی ساحل ڕووبەڕووی هەڕەشەی تووند دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






