
خانمی یەکەمی ئەمریکا و تورکیا لە دیمەنێکدا بەیەکەوە دەرکەوتوون
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی خانمی یەکەمی ئەمریکا نامەیەکی ئاشتی بۆ سەرۆکی ڕووسیا لە بارەی پاراستنی منداڵان لە جەنگ نارد، خانمی یەکەمی تورکیا داوای لێدەکات نامەیەک بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش بنێرێت.
چیڕۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی 15-8-2025، لە کاتی کۆوبوونەوەی لووتکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ڕووسیا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، نامەیەکی میلانیای هاوسەری گەیاندە ڤلادیمێر پووتین و تێیدا داوای لێکرد منداڵان لە کاتی جەنگدا پارێزراوبن، هەر سەبارەت بەم نامەیە ئەمینە ئەردۆغانیش نامەیەک بۆ میلانیا دەنێرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: سەرۆکایەتیی تورکیا نامەکەی ئەمینە ئەردۆغان، خانمی یەکەمی تورکیای بڵاوکردەوە تێیدا ئەمینە داوای لە میلانیا ترەمپ کرد کە هەمان نامە سەبارەت بە خەڵکی غەززە کە بەهۆی گەمارۆ وبۆردومانی بەردەوامی ئیسرائیل توشی کارەساتی مرۆیی بوون بۆ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە بنێرێت
لە نامەکەی ئەمینەدا هاتووە؛
" وەک دایکێک، ئافرەتێک و مرۆڤێک لە دڵەوە هاوبەشی ئەو هەستانەم کە لە نامەکەتدا بۆ پووتین دەرت بڕین، دڵنیام ئەو هەستانەی بەرامبەر بە کوشتنی 648 منداڵی ئۆکراینی لە شەری ڕووسیادا نیشانیدا، دەتوانێت هەمان هەست بن بۆ کوشتنی 18 هەزار منداڵی فەڵەستینی بۆیە پێشنیازی ئەوەت بۆ دەکەم کە نامەیەک ئاراستەی نەتانیاهۆ بکەین و داوای کۆتایی هێنان بە قەیرانی غەززەی لێبکەیت و بانگەوازەکەت دەبێتە ڕەنگدانەوەی بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی بەرامبەر بە گەلی فەلەستین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فیچەر
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزارگەی ژمێرکارەکەی ئیمامی عەلی لە گەڕەکێکی دێرینی بەغدا
- فیچەر
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین و دێرینترین گەڕەکی کەرکووک: لە ساڵی 1750 بونیاد نراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دوو کرێکاری بیانی لەناو تانکیی سووتەمەنیدا خنکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دوو فڕۆکەخانەی پۆڵەندا داخران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت کۆدەبێتەوە






