
ئەو مووشەکە دوورمەودایەی ئەمریکا ڕێگە نادات کیێڤ دژی مۆسکۆ بەکاریبهێنێت
ئاڤا نیوز
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سیاسەتێکی نوێ بەرامبەر بە ئۆکراینا لە بواری سەربازیدا پەیڕەو دەکات، بەجۆرێک ڕێگە نادات ئۆکراینا مووشەکە بەرهەمهێنراوەکانی ئەمریکا بۆ لێدان لە ئامانجەکانی ناو ڕووسیا بەکاربهێنێت.
هۆکارە زانراوەکان: ئامانج لەو سیاسەتە نوێیەی واشنتن بەرامبەر کیێڤ فشاری زیاترە بۆ پرسی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بە پشت بە بەرپرسانی واشتن ئاشکرای کردووە، ئەمریکا ڕێگریی لە ئۆکراینا کردووە کە سیستمی مووشەکی دوورمەودای خۆی (ATACMS) بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجەکان لەناو خاکی ڕووسیادا بەکاربهێنێت. ئەم بڕیارە تواناکانی کیێڤی بۆ بەرگریکردن لە خۆی و وەڵامدانەوەی هێرشەکانی مۆسکۆ سنووردار کردووە.
زانیاریی زیاتر: تاوەکوو ئێستا ئەو بڕیارە کە ڕێگری دەکات لە بەکارهێنانی ئەو مووشەکە دوورمەودایانە لەلایەن کیێڤەوە دژی ڕووسیا، لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)ـەوە بە فەرمی ڕانەگەیێنراوە.
ئەمەش بزانە: ئەم سیاسەتەی ئێستای ترەمپ پێچەوانەی ئەو بڕیارەکەی جۆ بایدین سەرۆکی پێشووی ئەمریکایە کاتێک ڕێگەی بە ئۆکرانیا دا بە شێوەیەکی سنووردار مووشەکی ATACMS بۆ لێدانی ئامانجەکان لەناو ڕووسیادا بەکاربهێنێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






