
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئۆکراینا یادی 34ـەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی خۆی لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو دەکاتەوە. بەم بۆنەیەوە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا جەختی کردەوە کە "ئۆکراینا هەر دەمێنێت".
لێدوانی فەرمی: لە پەیامەکەیدا، زێلێنسکی ڕایگەیاند، "ئۆکراینا هەرگیز جارێکی دیکە ڕێگە نادات زەلیل بکرێت." ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە وڵاتەکەی ئێستا بەهێزترە و سەربەخۆیانە مامەڵە دەکات و چاوەڕێی "ئاماژەی نیازپاکی" لە دوژمن ناکات.
زێلێنسکی وتیشی: "ئێمە دەیسەلمێنین کە ئۆکراینییەکان بوونیان هەیە و لەسەر ئەم خاکە دەمێننەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکی ئۆکراینا لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: "هێشتا ئۆکراینا سەرنەکەوتووە، بەڵام بە دڵنیاییەوە نادۆڕێت." ئەو هەروەها وتی کە ئۆکراینا هێندە بەهێزە "کە کەسی دیکە لە جیهاندا تەنانەت بیری لەوە نەکردۆتەوە هێرش بکاتە سەر ئۆکراینا."
لەلایەکی دیکە: ئەم یادە لە کاتێکدایە کە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە ئۆکراینا و ڕووسیا لە جەنگێکی سەختدان. تا ئێستا هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە بێ ئەنجام بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






