
ئاڵای ئەمریکا - ئاڵای ڕووسیا
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمریکا و ڕووسیا، لە کەناری دانووستانەکانی ئەم مانگەدا بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتی لە ئۆکراینا، چەندین گرێبەستی وزەیان تاوتوێ کردووە. ئەم گفتوگۆیانە بۆ کرملین وەک هاندانێک بوون بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئاشتی لە ئۆکراینا تاوەکو واشنتن سزاکانی سەر ڕووسیا کەم بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕووسیا لە زۆربەی وەبەرهێنانە نێودەوڵەتییەکانی کەرتی وزە و لە ئەنجامدانی گرێبەستە گەورەکاندا دابڕاوە بەهۆی ئەو سزایانەی کە دوای هێرشی بۆ سەر ئۆکراینا لە مانگی دووی 2022 سەپێنراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە، بەرپرسان باسی گەڕانەوەی کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل بۆ پڕۆژەی نەوت و گازی ساخالین-1ی ڕووسیایان کردووە.
زانیاریی زیاتر: ئێکسۆن مۆبیل، گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنەری نەوتی ئەمریکایە، چەندین گفتوگۆی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی ڕۆزنەفتی حکومی ڕووسیا کردووە سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ پڕۆژەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم گفتوگۆیانە لە کاتی سەردانی ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ مۆسکۆ لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئەنجامدراون کە لەوێ لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و کیریل دیمیتریڤ، نێردەی وەبەرهێنانی پووتین کۆبووەوە. هەروەها ئەم بابەتانە لە کۆشکی سپی لەگەڵ ترەمپ تاوتوێ کراون.
ئەوەش بزانە: لەهەمان ڕۆژی کۆبوونەوەی ئالاسکادا، پووتین فەرمانێکی واژۆ کرد کە ڕێگە بە وەبەرهێنەرانی بیانی، لەوانە ئێکسۆن مۆبیل دەدات کە پشکەکانیان لە پڕۆژەی ساخالین-1دا وەربگرنەوە. ئەمەش بە مەرجێکە کە خاوەن پشکە بیانییەکان هەنگاو بنێن بۆ هەڵگرتنی سزاکانی ڕۆژئاوا لەسەر ڕووسیا.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: واشنتن هەوڵ دەدات ڕووسیا هان بدات کە تەکنەلۆژیای ئەمریکی بکڕێت نەک چینی، وەک بەشێک لە ستراتیژییەکی گشتگیر بۆ دوورخستنەوەی چین و لاوازکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پەکین و مۆسکۆ.
دوایین هەواڵەکان
- فیچەر
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزارگەی ژمێرکارەکەی ئیمامی عەلی لە گەڕەکێکی دێرینی بەغدا
- فیچەر
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین و دێرینترین گەڕەکی کەرکووک: لە ساڵی 1750 بونیاد نراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دوو کرێکاری بیانی لەناو تانکیی سووتەمەنیدا خنکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دوو فڕۆکەخانەی پۆڵەندا داخران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت کۆدەبێتەوە






