
هەریەک لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ 25ـین لووتکەی ئەنجوومەنی سەرکردەکانی ڕێکخراوی هاریکاریی شەنگهای (SCO) لە شاری تیەنجین لە چین، لە ڕۆژانی 31 ئاب بۆ یەکی ئەیلوول بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: ڕێکخراوی هاریکاری شەنگەهای، ڕێکخراوێکی ئاسایشیی، سیاسی، ئابووری و نێودەوڵەتیی ئۆراسیایە، لە ساڵی 2001 بە ئەندامێتیی چین، کازاخستان، قرغیزستان، ڕووسیا، تاجیکستان و ئۆزبەکستان دامەزرا. بڕیاروایە بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 20 سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان بەشداریی لووتکەکە بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیارە سبەی دووشەممە لە پەراوێزی لووتکەکە هەریەک لە ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران سەبارەت بە ململانێی ئۆکراینا و بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران گفتوگۆ بکەن.
لەلایەکی دیکە: لەگەڵ ئەوەشدا بڕیار وایە زیاتر لە 20 سەرۆک و سەرکردەی وڵات بەشدار بن، لەوانەش سەرۆکوەزیرانی هیندستان، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەرۆکوەزیرانی پاکستان و سەرۆکوەزیرانی مالیزیا بەشداریی ئەم لووتکەیە دەکەن، ئەمە جگە لە سەرۆکی 10 ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی.
کاریگەری و لێکەوتەکان: لە لوتکەکە چەندین سەرکردەی وڵات کە بەدەست کێشە و گرفتەوە دەناڵێنن، بەشدارن. هیندستان یەکێک لە وڵاتە کاریگەرەکانی لوتکەکەیە، دوای سەپاندنی پێناسی گومرگی بەڕێژەی %50 لەسەر کاڵای هیندستان لەلایەن ترەمپەوە، چاوەڕوان دەکرێت هیندستان بەدوای هاوبەشێکی دیکەی ئابووریی بگەڕێت کە نزیکترینی لێوەی: چینە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






