دوای بەدواداچوونی ئاڤا کێشەی دەرچووانی ئامادەییە ئیسلامییەکان چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 31 ئاب
ئاڤا نیوز
دوای سێ ڕۆژ لە بەدواداچوونی ئاڤا میدیا، کێشەی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت و لە زانکۆکانی کوردستان وەردەگیرێن.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕێکەوتی 6-8-2025، نووسراوێکی ئاراستەی زانکۆکانی سەڵاحەددین، سلێمانی و زاخۆ کردووە، تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ڕەزامەندی نەدراوە لەسەر چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوەی دەرچووانی قوتابخانە ئاینییەکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف، بەڵام دوای بەدواداچوونی ئاڤا میدیا، کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە ئاڤای وت: تێگەیشتنێکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی خویندنی باڵا و ئەوقاف دروست بووە، داواکارییەک ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، داواکراوە کێشەی بابەتی خوێندنی ئیسلامی لە پۆڵی حەوت تاوەکو تاوەکو 12 چارەسەر بکرێت، لە داهاتوودا بە چاودێری ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەک دەکرێت و لە بەرژەوەندیی قوتابیان بڕیار دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان 20 قوتابخانەی ئامادەیی ئیسلامی هەیە و سەر بە وەزارەتی ئەوقافن، دەرچووەکانیان لە کۆلێژەکانی زانستە ئیسلامییەکان و بەشی زمانی عەرەبی زانکۆکان وەردەگیرێن.
جگە لەم قوتابخانانە، وەزارەتی ئەوقاف پەیمانگایەکی وتارخوێنیشی هەیە، گرفتەکە لەسەر ئەوە درووست ببوو، وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا دەکات قوتابخانەکان بخرێنە سەر وەزارەتی پەروەردە، پەیمانگەکەش بخرێتە سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا، لەو کۆبوونەوەیە بڕیار لە چارەنووسیان دەدرێت، بەڵام دەرچووانی پۆلی 12ی قوتابخانە ئیسلامییەکان هەر وەردەگیرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- بیروڕا
- 28 خولەک لەمەوپێش
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: هەموو هەوڵێکی سەرۆک بارزانی بۆ ئەوەیە ئەم شەڕە کۆتایی بێت






