
لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی تەقینەوەکەی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان دەڵێت، "سێ خوێندکار بریندار بوون و خوێندکارێکیش گیانی لەدەست دا کە سەرجەمیان سەر بە سوپا و وەزارەتی بەرگریی عێراق بوون".
چیرۆکی سەرەکی: ڕووداوەکە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ ڕووی داوە، کاتێک پۆلێک لە خوێندکارانی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان، کە زۆربەیان عەرەبن، سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنان بوون بە چەکی جۆری (RPG)، لەوکاتەدا گوللەیەکی RPG تەقیوەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ لە خولی 89ی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لەکاتی مەشقی چەکی کاریگەر کە بەشێک بووە لە پڕۆگرامی خوێندنی خولی 89ی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچۆلان، تەقینەوەیەک ڕووی داوە لە ئەنجامدا سێ خوێندکار بریندار دەبن و خوێندکارێکیش گیانی لەدەست دا کە سەرجەمیان سەر بە سوپا و وەزارەتی بەرگریی عێراق بوون.
لێدوانی فەرمی: لیوا ئەحمەد لەتیف، گوتەبێژی فەرماندەیی یەکەی 70 بە ئاڤای ڕاگەیاند، "خوێندکارەکان لەکاتی ڕاهێنان چەکی جۆری ئاڕ پی جی-یان بەکارهێناوە. بەداخەوە گوللەیەک تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە یەکێک لە خوێندکارەکان گیانی لەدەست داوە و چوار کەسیش بریندار بوون." لیوا ئەحمەد لەتیف ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە عەرەبە، لە بریندارەکانیش دوو ئەفسەریان کوردن و بریندارەکەی دیکەش عەرەبە.
لەلایەکی دیکە: لە ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، "بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی وەزارەتی بەرگریی عێراق و کۆلێژی سەربازیی قەلاچۆلان و خانەوادە و هاوڕێیانیان دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکانی ئەم ڕووداوە نەخوازراوە دەخوازین".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لیژنەکانی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
9 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لیژنەکانی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم ژن لە مێژووی ژاپۆن توانی ببێتە سەرۆکوەزیران





